نانت قوڕ بێت مێردت کوڕ بێت
وتراویشە: کراست جاو بێت مێردت لاو بێت، ئەو کچ و ژن و ئافرەتانەی کە بەهۆی کەلتوور و داب و نەریت و قیسمەت و نسیبەوە دراون بە پیاوێکی بەتەمەن و گەورەتر لە تەمەنی خۆیان، زۆر ئازاری دەروونی و جەستەیان چەشتووە، لە زۆر شتدا لە یەکتری جیاوازن لە چۆنییەتی بیرکردنەوە، ئارەزوو بۆ جلوبەرگ، خواردن، مانەوە لە شوێنە گەشتیارییەکان، پرسەکان، زەماوەند، سەرجێگا و بەرگەی گەرما و سەرما و...تاد، هەموو ئەو جیاوازییانە بوون بە ئازار بەخش و تاڵاو نۆشین و چەشتنی چەرمەسەری و حەسرەتی جیاجیا هەڵکێشان بۆیە لەزاری ئەو ژنانەوە وتراوە: نانت قوڕ بێت، مێردت کوڕ بێت.[1]