کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,909
وێنە
  124,367
پەرتووک PDF
  22,117
فایلی پەیوەندیدار
  126,411
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,246
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,747
عربي - Arabic 
44,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,681
فارسی - Farsi 
15,863
English - English 
8,531
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,034
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,168
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,027
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,013
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,187
شەهیدان 
12,021
کۆمەڵکوژی 
11,389
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,762
MP4 
3,910
IMG 
234,646
∑   تێکڕا 
274,817
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان؛ قوناغێکی نوێ لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان؛ قوناغێکی نوێ لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان؛ قوناغێکی نوێ لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر
=KTML_Bold=ئەمریکا و هەرێمی کوردستان؛ قوناغێکی نوێ لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر=KTML_End=
#نەوزاد هێتوتی#

پاش 16ی ئۆکتۆبەر، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تا رادەیەک رووی لە داکشان و لاوازی کرد. بەتایبەتیش کاتێک بەرپرسانی ئەمریکا، نەک هەر هەڵوێست و سیاسەتێکی دژبەرانەیان لە هەمبەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان گرتەبەر، بەڵکو چاوپۆشییان لە هێرشی میلیشیا شیعەکان بە پاڵپشتی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر کەرکووک و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە زۆربەی ئەو گروپ و میلیشیایانە لە لیستی تیرۆری ئەمریکادا بوون.

دیارە ئەمریکییەکان لە گرتنەبەری ئەم هەڵوێستە، کۆمەڵێک حساباتی سیاسیی خۆیان هەبووە.

بەرپرسانی ئەمریکا دەیانویست لەم رێگەیەوە زیاتر پاڵپشتی شەقامی عەرەبیی عێراقی بەلای عەبادیدا رابکێشن و وەک پاڵەوانی شەڕی دژی #داعش# و گەڕانەوەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغدا بیناسێنن، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی 12ی ئایاری 2018 زۆرترین دەنگ و کورسی کۆبکاتەوە و دووبارە پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە. ئەمریکییەکان پێیانوابوو عەبادی ئەو ئەکتەرەیە کە دەتوانێت کۆکەرەوەی هێزی عروبی و ناسیۆنالیستی عێراقی بێت و ململانێی تایفی کەم بکاتەوە. لەلایەکی تریشەوە کار بکات بۆ کەمکردنەوەی هەژموون و کاریگەریی ئێران لەسەر عێراق و پراکتیزەکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ لەسەر ئاستی دەرەکی، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا بێت.

بەڵام دوای ساڵێک لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، ئەمریکییەکان درکیان بەوە کرد کە سیاسەت و حساباتیان دروست نەبووە و پشتکردنە کورد هەڵەیەکی گەورە بووە. بەتایبەتیش کە ئەمریکا نەیتوانی هیچکام لە ئامانجەکانی دەستەبەر بکات. عەبادی کە تاکە کاندیدی ئەمریکا بوو لە هەڵبژاردنەکانی 12ی ئایاری 2018 ، تووشی شکستی گەورە هات و پۆستی سەرۆک وەزیرانی لەدەستدا. حکومەتی نوێی عێراقیش کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرکردایەتی دەکرێت، زیاتر لەژێر کاریگەریی ئێراندا دروست بووە و مەزەندە ناکرێت دژایەتی سیاسەتی ئێران بکات. بە هەمان ئاراستەش، لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، بازنەی تایفەگەری لە عێراق و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان زۆر فراوانتر و بەهێزتر بووە.

لە هەمووشیان مەترسیدارتر ئەوەیە کە ئێران لە رێگەی ئەو میلیشیایانەی پاڵپشتییان دەکات، کۆنترۆڵی راستەوخۆی سنوورەکانی عێراقی لەگەڵ سووریا کردووە، بە تایبەت لە سنووری رەبیعە و #شنگال# کە بە ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیژی دادەنرێت بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و هێزی سەربازی بۆ سووریا. لە ڕوانگەی ئێرانیشەوە، ئەو ناوچانە پێگەیەکی ستراتیژیییان هەیە بۆ دروستکردنی ئەو هیلالە شیعیەی خەونی پێوە دەبینن.

بۆیە لاوازبوونی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر، جگە لە زیان سوودی بۆ هیچ لایەک نەبووە. ئەو راستیەش سەلمێنرا کە ئەمریکا بێ پاڵپشتی هەرێمی کوردستان، سیاسەتەکانی لە عێراقدا سەرکەوتوو نابن، چونکە کورد فاکتەرێکی زۆر گرنگە لە هاوکێشەی سیاسی ئەم وڵاتەدا. بە هەمان ئاراستەش دەرکەوت کە هەر کاتێک ئەمریکا دژایەتی کورد بکات، یان بێلایەن بێت و هاوسەنگی راگرێت، یاخود پاڵپشتیی کورد بکات، لە هەرسێ حاڵەتدا کاریگەری راستەخۆی لەسەر پێگە و چارەنووسی کورد و هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەهۆی هەستکردن بەم راستییانەیە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات دووبارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێز بکاتەوە. هاتنی ئەمجارەی وەزیری وزەی ئەمریکا ریک پێری بۆ #هەولێر# و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە نوێیەی ئەمریکا.

بەگوێرەی زانیارییەکان ریک پێری داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە کە هاوکاربن لە رەوانەکردنی نەوتی کەرکووک لەڕێی بۆریی نەوتی کوردستان و سەپاندنی گەمارۆی ئابووری لەسەر ئێران. هەروەها پێیان باش بووە کە هەرێمی کوردستان و بەغدا پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن. خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە ئەمریکا بڕیاری داوە لە بواری بازرگانی و وزە چالاکییەکانی لە کوردستان فراوانتر بکات.

ئەوەی لێرەدا زیاتر جێی سەرنجە، ئەوەیە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات هەرێمی کوردستان لە گەمارۆخستنە سەر ئێران و ئیحتیواکردنیدا زیاتر پاڵپشتی سیاسەتەکانی بکات و هەموو خاڵەکانی سەرەوەش، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە. بەڵام لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە هەرێمی کوردستان چۆن و بە چ شێوەیەک هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەمریکا بکات؟ ئایا دەتوانێت پابەندی گەمارۆکانی سەر ئێران بێت، بەتایبەت ئەگەر بەغدا پابەند نەبێت؟ زیان و مەترسی و قازانجەکانی کورد لەو گەمە سیاسییەدا چی دەبن؟

لەڕاستیدا، زۆر گرنگە بزانین ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر پرسی کورد و تەواوی هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زۆربەی خاڵەکانیشدا (شەڕی دژەتیرۆر، سەقامگیری، کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران، پرسی نەوت و وزە) کورد و ئەمریکا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە و زۆربەی ئەو خاڵانەشی کە ریک پێری لەگەڵ بەرپرسانی کورد باسی کردوون، نەک هەر دژی بەرژەوەندی کوردستان نین، بەپێچەوانەوە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندان.

بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا بۆ کوردستان، وەک ریک پێری باسی کردووە، دەتوانن لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە، خزمەتی گەورە بە کوردستان بکەن. بە هەمان ئاراستەش، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و هەوڵدان بۆ چارەسەی کێشەکان بە یارمەتی ئەمریکا، دیسان هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەیەکی راست. بەتایبەت لەم قۆناغەدا، گرنگە کورد لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە وجودێکی بەهێزی لە بەغدا هەبێت.

لە گەمارۆخستنە سەر ئێرانیش، کورد دەتوانێت گەمەکەرێکی سیاسی باش بێت. ئاشکرایە کە ئەمریکا لە مەسەلەی گەمارۆکانی سەر ئێران زۆر جدییە و لە 18ی ئەم مانگەدا ئەو دەرفەتەی بە عێراق دراوە کۆتایی دێت. بۆیە گرنگە کورد رەچاوی سیاسەتی ئەمریکا بکات، تەنانەت ئەگەر عێراق بۆچوونێکی جیاوازیشی هەبێت. لە بەرامبەردا دەکرێت داوا لە ئەمریکا بکرێت، هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەکانی ئێران و میلیشیا شیعەکان بپارێزێت و یارمەتی کورد بدرێت بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دیکە. هەموو ئەمانەش دەکرێت ببنە سەرەتایەکی نوێ لە پەیوەندیی کورد و ئەمریکا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 380 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 12-12-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-12-2018 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 15-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 380 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!