شوێن: وڵاتی چین
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1960
کەسایەتیی ناو وێنەکە: #حیلمی عەلی شەریف#، چەند کەسایەتییەکی نەناسراو.
ناوی وێنەگر: نەناسراو
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1960 تۆمار کراوە لە وڵاتی چین، کە مامۆستا حیلمی عەلی شەریف سەرۆکی تیمی دیپلۆماسی کوردی و ئێراقی بووە کە سەردانی وڵاتی چین (الصین)یان کردووە بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچونی دیبلۆماسی و فەرهەنگی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی وەزیرانی ئێراق عەبدولکەریم قاسم، مامۆستا حیلمی عەلی شەریف لەو ساڵەدا دیارترین سیاسی و دیپلۆماسی ئێراق بووە کە پیشەی پارێزەر بووە سەرنووسەر و خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی (النوور) بووە.
(دەستە ڕاست نۆهەم کەس مامۆستا حیلمی عەلی شەریفە). [1]