کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,161
وێنە
  124,131
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دەردی دەستەبژێری کوردی!
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دەردی دەستەبژێری کوردی!
دەردی دەستەبژێری کوردی!
=KTML_Bold=دەردی دەستەبژێری کوردی!=KTML_End=
#نووری بێخاڵی#

ڕاستییەکە، ئەو گوشار و زۆربۆهێنانەی حکومەتی فیدراڵی بۆسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاکامەکەی بە ئەمڕۆ گەیشت، زیرەکی و هۆشیاریی بەغدا نییە، بەڵکو بە پلەی یەکەم پیلانسازیی وڵاتانی ناوچەکە و هۆکارێکیشی، گوتاری بەشێکی دەستەبژێری رووناکبیر و رەخنەگرانی کوردە!

هەرچی ئێران و تورکیا و تەنانەت عێراقیش بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان کردوویانە و دەیکەن، شتێکی ئاسایی و چاوەڕوانکراوە. بۆیە گرێ و گرفتەکە تەنیا لەو پیلانگێڕییانەدا نییە، بەڵکو کێشە و کێماسییە سەرەکییەکە، لە ئاستە سیاسی و رووناکبیرییەکەی کورد خۆی دایە.

ئەوەی پەیوەندی بە ئاستی سیاسییەوە هەیە، ئەوا لێی بووینەتەوە و هەر شتێک لەم بارەیەوە بیڵێین (ناکۆکی و ململانێ، پەرشوبڵاوی و پەرتەوازەیی، قۆڵبادان و پاشقول لە یەکدیگرتنی هێزە سیاسییەکانمان) دووبارەیە و هیچی دیکە. لە بەرامبەردا ئەوەی لەو نێوەدا زۆر گرنگە و کەس تخوونی ناکەوێ، ئاستە رووناکبیرییەکەی کوردە، کە بەداخەوە بەقەد ئاستە سیاسییەکەی، بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخەی ئێستای دەکەوێتە ئەستۆ.

ڕووناکبیری کورد بە گشتی و بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان وەکو رەخنەگری دەسەڵات ناودەبرد و ناودەبەن، بەوانەشەوە کە تیری رەخنەیان روو بەرەو ئۆپۆزیسیۆنە، بەهۆی کەم ئاگاییان لە دۆخی سیاسیی دنیا و ناوچەکە و سرووشتی ململانێ و جەمسەربەندییەکانی، بە هۆی تێنەگەیشتنی تەواویان لە چییەتیی ناکۆکی و بەریەککەوتنی بەرژەوەندیی هێزەکان، بەهۆی دەرک نەکردنیان بە گۆڕانەکانی نێو هەناوی سیستمی جیهانی، بە هۆی دەستەپاچەییان لە خوێندنەوەی هۆکارەکانی سەرلەنوێ دابەشبوونەوەی سەنگەر و بەرەکان و گۆڕانی هاوکێشە و هاوسەنگی هێز لە دنیا و ناوچەکە. لە هەموویشیان گرنگتر، بەهۆی کارکردنی بەردەوامیان لەسەر بچووککردنەوەی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی/ لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، هۆشیاریی خەڵکیان کوێر کرد و کۆمەڵگەیان بەلاڕێدا برد.

لە ماوەی نزیک بە 20 ساڵی رابردوو، بەشێکی دیار لە رووناکبیر و رەخنەگر و تیۆریسێنەکانمان، کاری سەرەکییان بووە قسەکردن لەسەر کێشە و ململانێ سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بە چەکی کۆن و ژەنگاویی سەردەمی شەڕی ناوخۆی سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی رابردوو، هاتنەوە ناو شەڕی نوێی ئەم 20 ساڵەی دوایی هەرێمی کوردستان!

ڕێک بە هەمان گوتار و ئامرازی سەردەمی پێش رووخاندنی #بەعس#، لەم 20 ساڵەی دوای رووخاندنی بەعس و بەتایبەتی لەم 10 بۆ 15 ساڵەی دواییدا، ئەم دەستەبژێرە هەر خەریکی تەحلیل و تەفسیر و تەئویلی شەڕەقۆچی هێزە سیاسییەکانی ئێمە بوون و بە جۆرێک خەڵکیان بە ناکۆکییە نێوخۆییەکان سەرقاڵ کرد، ئەگەر چارەکی ئەوە ئاگایان لە سیاسەت و ستراتیژ و پیلانی هەرێمایەتی لە دژی هەرێمی کوردستان بووایە، ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکی دیکە دەبوو.

کاتێک چاوی ئەوان هەر بەر پێی خۆیان ببینێت، کاتێک ئاگاییەکەیان لە پەیوەست بە خوێندنەوەی هاوکێشەی ململانێ سیاسییەکان، هەر لە #زاخۆ#وە تاوەکو #خانەقین# بڕ بکات و پەیوەست بە رەفتارناسیی سیاسیی دەوڵەتانەوە بێ سەواد و نەخوێندەوار بن، بەوەی دەوڵەتان چۆن بیر دەکەنەوە و رەفتار دەکەن. سەیر نییە لەناو هەموو ئەو گۆڕانکاری و وەرچەرخانە سیاسییە شۆکهێنەرانەی دنیا و ناوچەکە لە 10 بۆ 15 ساڵی رابردوودا، هەموو گیروگاز و ئاڵنگارییەکانی سیاسەت و دەسەڵاتیان لە ململانێی پارتی و یەکێتیدا کورت کردووەتەوە.

نەک هەر ئەوە، بەڵکو خەڵکیان لەسەر ئەوە راهێنا کە دووژمنی سەرەکیی هەرێمی کوردستان، پارتی و یەکێتین و جار جارەش بۆ پاراستنی ئاوی روویان، ناوی حیزبگەلی دیکەیان لەگەڵ زیاد دەکرد. کەچی رۆژێک بەرچاوی خەڵکیان لەوە رۆشن نەکردەوە، کە ئاخۆ لە دەرەوەی ئەو ملی یەکدی شکاندنەی حیزبەکانی ئێمە و ئەو بازاڕە سووک و داڕزاوەی سۆشیاڵ میدیای کوردی، بۆ نموونە، ئێران و تورکیا تەونی چ پیلانێک لە دژی هەرێمی کوردستان دەچنن؟ ئایا هاوکێشەی ململانێ هەرێمایەتی و جیهانییەکان و بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکانیان، چ کاریگەرییەکیان بەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان دەبێت؟ ئاخۆ هەرێمێکی بچکۆلەی بێ پشت و پەنا، کە بەشێکە لەم هاوکێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، چۆن بەر بە شەپۆل و گەردەلوول و گێژاوی ئەو ململانێیانە بگرێت و لەگەڵ خۆیاندا راینەماڵن؟

ئەوان وایان لە خەڵک گەیاند، کە هەرێمی کوردستان دوورگەیەکی دابڕاو لە دنیا، بستۆکەیەکی جوگرافیی جیاواز لە گۆی زەوی و سەرزەمینێکە لە پەراوێزی جیهاندا و هەر ئەوەندە بەسە پارتی و یەکێتی بڕوخێنن، ئیدی خێوی هیچ نەیار و دێوی هیچ دووژمنێک چاوی لەم هەرێمە نابێت و نە بارۆڤەی ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان و نە گێژەنی ململانێ نێودەوڵەتییەکانیش بەلایدا رەت نابن! تەنانەت گەیشتبووە ئەو ئاستەی رووکەشی و بەدئاگایی و بێ سەوادییەی، کە هەندێک پێیانوابوو، هەر ئەوەی کاک (#مەسعود بارزانی#) لە سەرۆکایەتیی هەرێمدا نەمێنێت (دیارە کەمیشیان بە رەوانشاد #مام جەلال# نەکرد)، ئیدی خەونە نەتەوەییەکەی 100 ساڵی رابردووی (خانی و حاجی) دێتە دی!

ئەوان چونکە ئاگایان لەوە نەبوو لە دنیادا چی دەگوزەرێ، چونکە لە حیساباتی تیۆریسێنی و هزرمەندیی خۆیاندا، شوێنێکیان بۆ بایەخ و کاریگەریی هەرێمایەتی نەکردبووەوە. چونکە سەریان هەر لە 10 کتێبی رۆژگارەکانی شەڕی ناوخۆ جێمابوو، لەبەرئەوە هەموو هەڕەشە و مەترسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەمی هەرێمی کوردستانیان لە ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی و حوکمڕانییە لۆکاڵییەکەیان (کە ئەویش لەناو خۆیدا بۆ دوو جوگرافیای تەسک و بەرتەنگ دابەش دەبێتەوە!) بچووک کردەوە. ئەمە و چش لەوەی دەسەڵاتیان تەنیا لە رەهەندی سیاسییەوە بینی و خۆیان لە رۆڵی دەسەڵاتی ئایینی و کۆمەڵایەتی بوارد و بە دەگمەن، دەنا کەسیان لەسەر کاریگەری و مەترسییەکانی ئەم دوو دەسەڵاتە بەسەر ئاراستەی رووداوەکان و سرووشتی ململانێکانی ناوخۆ و کۆنترۆڵکردنی هۆشیاریی تاک، هەڵوەستەی جدییان نەکرد.

بە کورتی و بە کوردی:

جگە لەو بەرچاوتەنگییە ئایدیۆلۆژی و کورتبینییە سیاسییەی حیزبەکان، کە ئەندام و لایەنگرانی خۆیانیان لەسەر دێواندن و دووژمنایەتیکردنی یەکدی، لەسەر تەخوین و تۆمەتبارکردنی یەکدی راهێنا و پەروەردەکرد، تا ئەو ئاستە بێزراوەی کە گوتاری میدیا و سۆشیاڵ میدیای سێبەری خۆیشیان (بڕێ جار میدیا و سۆشیاڵ میدیای فەرمیشیان!) لە بەرامبەر یەکدیدا گەیاندە ئەو ئاستە بازاڕی و نزمەی ئەمڕۆ. هاوکات ئەم گوتارە سادەگۆ و کورتبینە (لە هەندێ شوێنکاتیشدا بارگاوی بە رقی ئایدیۆلۆژی)ی نێوەندی رووناکبیریی کوردی، سیاسەتیان لە رەهەندە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکەی، لە ململانێی بەرژەوەندییە ناوچەیی و جیهانییەکەی بەتاڵ کردەوە و وایان لە شەقام و خەڵکی ئاسایی هەرێمی کوردستان گەیاند، کە سياسەت و ململانێی سیاسی، واتە شەڕەقۆچی پارتی و یەکێتی، یان شەڕەدەنووکی پارتی و یەکێتی لە لایەک و حیزبەکانی دیکە لە لایەکی دیکە. بەمەش هەر هەموویان هاوکاربوون لەوەی، کەوا کەم و زۆر، پیلان و پڕۆژەکانی عێراق و وڵاتە هەرێمایەتییەکان لە دژی هەرێمی کوردستان زووتر و زیاتر و وردتر ئامانجەکانیان بپێکن. تا ئەو ئاستەی، ئەمڕۆ متمانە نەک تەنیا لەنێوان حیزبەکاندا، یان لە نێوان حیزبەکان و خەڵکدا، یاخود لە نێوان حکومەت و خەڵکدا، بەڵکو لەنێوان بچووکترین گرووپی کۆمەڵایەتی و تەنانەت لەنێوان دوو کەسی سادە و ئاسایی ئەم هەرێمەشدا نەماوە! [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 175 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 11-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-12-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 175 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!