گابەرد لەسەر شانه
بەردی گەورە پێی دەوترێت: گاشەبەرد، گابەرد، بەردی زل وەکوو #گۆران# فەرمویەتی:
ناو ڕێگا #تەقتەق# لاڕێ بەردی زل
کە هێشتا گەردوون پێی نەداوە تل
وتراویشە: بەردی گەورە نیشانە ڕانەوشاندنە، لێرەش گابەرد کە بەکارهاتووە مەبەست لێی کاری قوورس و گرانە کە هەرکەسێک بکەوێتە ژێرییەوە زەحمەتە لێی دەرچێت، فشاری باری گرانیش هەر بۆ سەر شانە، بۆیە بۆ مەرامی ئەرک قوورسی و گرانی کەسێک دەوترێت: گابەرد لەسەر شانە.[1]