ڕەوەیەکی لە دووە
ڕەوە: هەندێک لە ئاژەڵ و باڵندەکان کە وەچەی یەک خێزانن بە یەکەوە دەبن وەکوو ڕەوە سوێسکە و ڕەوە کەو یان ڕەوە مامز و شێر و گورگ و ئەسپ و ماین و بەراز و سەگ و...تاد، لە دووە: بەدواوەیە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ زۆری منداڵی خێزانێک دەوترێت ڕەوە منداڵێکی هەیە یان لە دووە، بۆ هێزی چەکداری شێوە ڕاووڕووتی و میلیشیاییش دەوترێت: ڕەوە سەگ یان ڕەوە گورگ، بەڵام لێرەدا بۆ زۆری منداڵ لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: ڕەوەیەکی لەدووە.[1]