ناونیشانی بابەت: دراوی میرنشینی بەدلیس
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
میرنشینی بەدلیس لە باکووری #کوردستان#، یەکێک بووە لەو میرنشینانەی سەدان ساڵ فەرمانڕواییان لە ناوچەکەدا کردووە و بایەخی زۆریان بە بنیاتنانی قەڵا و قوللە و پرد و لایەنی ئابووری داوە، هەروەها سەردەمانێک سکە و دراوی تایبەت بەخۆیان هەبووە.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، میرنشینی #بەدلیس# لە شاری بەدلیس لە باکووری کوردستان، لە سەردەمی عەباسییەکانەوە سەری هەڵداوە، بەهۆی یەکگرتنی پیاوماقووڵانی هۆزی ڕۆژەکی دامەزراوە و بە سەدان ساڵ دەسەڵاتیان بە پشتاوپشت واتە لە (1182-1847) لە باوک و باپیران بۆ ماوەتەوە، بنەماڵەی خانەدانی مێژوونووسی بەناوبانگ (#شەرەفخانی بەدلیسی#) هەمەکارە و میری ئەو میرنشینە بوونە.
هەروەک یەکێک لە دەستکەوتە گەورەکانی بەدلیسییەکان کتێبی شەڕەفنامەیە، کە بە یەکەم کتێبی مێژووی میرنشینە کوردییەکان و بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی گەلی کورد دادەنرێت. شەڕەفنامە لەلایەن مێژوونووس شەڕەفەدین بەدلیسی نووسراوە، کە جگەلەوەی لەو پەرتووکە ئاماژە بە مێژووی سەدان ساڵەی میرنشینی بەدلیس کراوە، لەهەمانکاتیشدا تیشک خراوەتە سەر میرنشینەکانی دیکەی کوردستانی گەورە و ناوچەکە.
شەڕەفخانی بەدلیسی لە کتێبەکەیدا باس لە لێهاتوویی و ڕۆڵی هۆزی (ڕۆژکی) دەکات لە کاری بنیاتنان و دروستکردنی قوللە و قەڵای میرنشینی بەدلیس و قارەمانێتیی جەنگاوەرانیان لە پشتگیریکردنی میرنشینی بەدلیس و چەندین ڕۆڵی دیکەی گرنگیان.
هەروەک ئاماژەش بەوە دەکرێت، کە میر و فەرمانڕەواکانی میرنشینی بەدلیس ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بایەخدان بە بوژانەوەی ئابووریی میرنشینەکە لە هەموو ڕووێکەوە، هەروەها سەردەمێک سکە و دروای تایبەت بەخۆیان هەبووە.
سەرچاوەکان :
- شەڕەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی.
- الدولة الصفویة، الدولة العثمانیة، تاریخ محافظە بتلیس، تأسیسات سنە 1182 فی اسیا، دول کردیة سابقة فی ترکیا، دول وأقالیم انحلت فی 1847، سلالات حاکمة کردیة بدلیسیون. ویکیبیدیا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=