وەک نەریتە هەمیشەییەکانی خۆی، #ئامال خزر#ی کیژە یاریزانی پاڵەوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانی پلەی دووەم لە ڕاکردنی ماوە درێژی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا بەدەست بهێنێت.
ڕۆژی چوارشەممە #29-05-2024# و لەسەر یاریگای (الفیحا) لە شاری بەسرەی خواروی ئێراق ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان دەستیان پێکرد.
ئەمە و لە یەکەم ئەنجامی کیژە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە لەو پاڵەوانێتییە بەهێزەدا ئامال خزری کیژە یاریزانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی پلەی دووەم و میدالیای زیو بەدەست بهێنێت.
پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا بە بەشداری 13 هەڵبژاردە و لە ماوەی ڕۆژانی 29-05-2024 تا #01-06-2024# بەڕێوە دەچێت.[1]