ناو: محەمەد
نازناو: شێخ محێدینی کەرکووک
ناوی باوک: #شێخ حەسەن گڵەزەردە#
ساڵی لەدایکبوون: 1710
ساڵی کۆچی دوایی: 1773
شوێنی لەدایکبوون: #گڵەزەردە#
شوێنی کۆچی دوایی: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی #قەرەداغ# و شاری کەرکووکە، سەرەتای ژیانی منداڵی چووەتە حوجرە و دەستی کردووەتە خوێندن، پاش تەواوکردنی خوێندنی شەریعەت و تەریقەت ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئامینە خانی ئامۆزای پێک هێناوە کە کچی شێخ ئیسماعیلی ولیانی بووە، پاش ماوەیەک هەواری گواستوەتەوە بۆ شاری کەرکووک، ئیدی ناو و ناوبانگی وەک ئەستێرەیەکی گەش لە دەڤەری #گەرمیان# و شاری کەرکووک گەشاوەتەوە.
لە سەردەمی خۆیدا زانایەکی گەورە و ناودار بووە، پێشەنگی زۆرێک لە بەندە خواناسەکانی سەردەمی خۆی بووە، زانستی شەریعەت و تەریقەتی لە شێخ حەسەنی گڵەزەردە ی باوکی و شێخ ئیسماعیلی مامی وەرگرتووە.
زمانحاڵی تەریقەتی سۆفیگەری قادری بووە، ئەوەندە پەرستشی خودای پەروەردگاری کردووە تا پلەی لە ڕابەرایەتیدا گەیشتووەتە قوتبی تەریقەت.
جگە لە زمانی کوردی ئاشنای زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی و هیندی بووە و چەندین نووسینی هەیە بەو زمانانە، کە بەرهەمی زانستی و مەعریفین.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی:=KTML_End=
مجمع الجواهر
السیف القاطع-في الآیە و الحدیث
جامع الفوائد-في دعاء المشایخ
ضائع الٲعمال
برٲ الآلام -في الحکمە
ٳبدال الٲعمال
معادن الآل في فضائل الآل
جلیب الراحة
الٲفاقة في ست باب الفاقة
ڕسالة في الٲوفاق
کشاف الکروب-باعثة للتلیین القلوب
برٲ الآلام-في الحديث
تسهل الصعاب
اصلاح النفوس و آداب السلوک
وسیلة الوصول لحضرة الرسول
المنتخب في طب الٲطباء
لە ساڵی 1773 کۆچی دوایی کرووە لە پشت مزگەوت و تەکییەی خۆی لە گردی شێخ محێدین لە کەرکووک بەخاک سپێردراوە. [1]