ناونیشانی بابەت: ئایا هیچ خواردنێک هەیە کە پێویستە دووربکەومەوە لە خواردنی لە کاتی دووگیانی؟
ناوی ئامادەکار: د. #کەژان کاوە تەها#
وەڵام: بەگشتی پێویستە دووربکەویتەوە لەو خواردنانەی کە لەوانەیە بەکتریای تیابێت چونکە خانمانی دووگیان خراپتر و قورستر نەخۆش دەکەون بەهۆی بەکتریاکانەوە،
نموونەی ئەو خواردنانەی مەترسی بوونی بەکتریایان تێدایە بریتین لە:
-گۆشتێک کە بە باشی نەکوڵێنرابێت.
-هێلکەی باش نەکوڵاو.
-ماسی.
-شیرێک کە بە باشی نەکوڵابێت یاخود پەنیر.
-ئەو سەوزانەی کە سەرچاوەی ئاوی پاک نەبێت یاخود بەجوانی نەشۆرابێتەوە.
بۆ خۆپارێزی پێویستە ئەم خواردنانە زۆر بەباشی بکوڵێنیت و گرنگی بە پاککردنەوەی کەلوپەلی مەتبەخەکەت بدەیت دوای بەکارهێنان و شۆردنەوەی گۆشت و هێلکە و سەوزەکان. [1]