کوریک نیسان بواری دەینی یەکجار
کوریکە نیسان، گوڵێکی سووری وردیلەی گەڵا سەوزە لە مانگی چواردا دەردەکەوێت بۆیە لە کوردستاندا پێی دەڵێن گوڵەنیسان، لەو سەروبەندەی گوڵەنیسان دەپشکوێت، کەژ و کێو یەکپارچە خەمڵیوە و ڕازاوەتەوە و بۆن و بەرامەی هەرچی گوڵ و گیاوگۆڵە لەو دەشتودەرەدا دێت و لوت پڕ دەکات لە عەتر،
حاجی قادری کۆییحاجی قادری کۆیی گەورە شاعیری کورد لە غوربەتدا بۆ ئەو دیمەنە فەرمویەتی:
گوڕەی بەهارییە ئێستێکە شاخ و داخی وڵات
پڕە لەلالە و نەسرین و نەرگسی شەهلا
لە سنووری دەشتەکییەکانی
هەولێرهەولێر و وراتی
کۆیەکۆیە بۆ ناوەڕاستی بەهارێ وتراوە: نێرینەی بوارێ و گوڕەی بەهارێ، بەهاتن و پشکوتنی کوریکە نیسان بەهار بەیەکجاری دێت و پڕ دەبێت وەکوو مانگی چواردە، یەکجار: بە تەواوەتی و یەکپارچەیی، بۆیە کورد وتویەتی: کوریکە نیسان بواری دەینی یەکجار.
[1]