گوللە بە سێبەری یەکەوە دەنێن
دوژمنایەتی و ناحەزییەک بگاتە ئەو ئاستەی بە کوشتنی یەکتری نەبێت دڵیان ئاو نەخواتەوە، کەو کوژی لە دوای یەکتری بن و بۆیان هەڵکەوێت وەکوو ئەوەی کە وتراوە: کەرى دوژمنیشت بگێى هەر باشە، سێبەر، کە تارمایی و ئەندێشە و خەیاڵە، بەرجەستەش نییە، بەڵام بۆ کەسی دوژمندار گوماناویی و بە ئامانج گیراوە، گوللە، کە هێمایە بۆ کوشتن و مەرگ.
لە و ئیدیۆمەدا سێبەر و گوللە بەکارهێنراون وەکوو گوزارشت بۆ باسکردنی پەیوەندی خراپی دوو کەسی زۆر ناحەز بەیەکتری تا ئاستی کوشتن، بۆیە وتراوە: گوللە بە سێبەری یەکەوە دەنێن.[1]