گوللەی لە عانەی دەگری
عانەعانە، کەمترین دراوی ڕوپیەی هیندی بوو لەنێوان ساڵانی (1917-1931) لە کاتی داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئینگلیزەکانەوە مامەڵەی پێوە کراوە، گوللە لێرەدا بەکارهێنراوە بۆ نیشان هەڵگرتن و شکاندن و ئەنگێوان و پێکان نەوەکوو بۆ کوشتن، ئەوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی قرچۆک و ڕەزیل و دەست قووچاو و بەرچاوتەنگ لە سنووری
هەولێرهەولێرێ دەوترێت: گوللەی لە عانەی دەگرێت.
[1]