بۆ باشبوون درەنگ نییە
لە کاتی کاروباری ڕۆژانەدا زۆر ئیدیۆم لە زاری ئاخێوەرانی کورد دەردێت بۆ مەبەستی جیاجیا، لەو ئیدیۆمەش باشبوون و درەنگ بەکارهاتووە، دەکرێت بۆ گەیاندنی مەرام جیاواز بەکاربهێنرێت: وەکوو بۆ ئەنجامدانی کارێکی باش و تەواو نابێت پەلە بکرێت، چونکە ئەنجامدانی کاری باش و تەواو پێویستی بە کاتێکی زۆرە و پێویستە بۆی تەرخان بکرێت و نابێت بوترێت: درەنگە، لەلایەکی تریشەوە هەر کاتێک مرۆڤ بیەوێت لە کاری خراپە و خراپەکاری دوور بکەوێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ کاری باشە ئەوا درەنگ نییە بۆ هەردوو حاڵەت وتراوە: بۆ باشبوون درەنگ نییە.[1]