#ڕۆژین ئەکرەم# لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و نازناوی تێنسی پێنجوێنیشی بەدەستهێنا.
بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی تێنسی سەر زەوی ئێراق و بە هاوکاری لقی سلێمانی، پاڵەوانییەتییەکی تێنسی سەر زەوی لە شارۆچکەی #پێنجوێن# کۆتایی هات.
ڕۆژین ئەکرەم، پاڵەوانی خولەکە بە 964ی وت، کردنەوەی ئەم جۆرە پاڵەوانییەتییانە گرنگە بۆ یاریزانانی تێنس، لەبەر ئەوەی دەتوانن لەم پاڵەوانییەتییانەدا ئاستی خۆیان پێشبخەن.
وتیشی، ئاستی پاڵەوانێتییەکە بەرزبوو، ڕکابەرییەکان تا دوا یاری بەهێزبوون و ئەم جۆرە پاڵەوانێتییانەش ئامادەکارییەکی باشە بۆیان بۆ ڕکابەرییەکانی ئێراق.
لەم پاڵەوانییەتیەدا کە بۆ ئاستی جووت بوو 18 یاریزان بەشداریان کردبوو دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کرابوون، دوای بەڕێوەچونی ڕکابەرییەکان هەریەک لە (ڕۆژین ئەکرەم و ئارارات عەبدوڵڵا) لە یاری کۆتاییدا بە دوو سێتی بێ وەڵام سەرکەوتن بەسەر (بەهرۆز عومەر و زانیار ڕەئوف) و نازناوەکەیان بەدەستهێنا و ڕۆژین ئەکرەم لە مێژووی ژیانی وەرزشی خۆی 19 هەمین نازناوی دەستەبەرکرد. [1]