کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,026
وێنە
  124,099
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,870
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەرێمی کوردستانیش بە دەردی ئەفغانستان دەچێت؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەرێمی کوردستانیش بە دەردی ئەفغانستان دەچێت؟
هەرێمی کوردستانیش بە دەردی ئەفغانستان دەچێت؟
=KTML_Bold=هەرێمی کوردستانیش بە دەردی ئەفغانستان دەچێت؟=KTML_End=
#ڕوەیدا مستەفا#

ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە ئامانجی دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتی فیدراڵی هاتنە عێراقەوە. سیستمێک بتوانێت وەک ناوازە لە ناوچەکەدا ببێتە هیوای سەقامگیری و بووژانەوە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. کاتێک بینیان لە عێراقدا سەرەتا زەحمەتە ئەو هیوایە جێبگرێت، فۆکەسیان خستە سەر هەرێمی کوردستان و بە هاوبەشێکی بەنرخیان زانی بۆ دروستکردنی مۆدێلێکی دیموکراسی بۆ ناوچەکە، هەر چەندە تا رادیەک کەموکوڕی لەم مۆدێلە هەیە. بەڵام پێویستە فاکتەری نێوخۆیی و دەرەکی بە تەواوی لەبەرچاو بگیرێن.

لە کاتێکدا بەرپرسانی عێراقی و کورد بەرپرسیارێتییەکی بەرچاویان لە ئەستۆدایە لە نەبوونی عێراقێکی فیدراڵی و کوردستانێکی یەکگرتوو و دیموکرات، بەڵام هەم بۆ رۆژئاوا و هەم بۆ کوردستان زۆر گرنگە لە داینامیکی واقیعی عێراق و هەرێمی کوردستان تێبگەن، تا ئەو هیوایەی لە 2003 چێنرا، دوای 20 ساڵ بە تەواوی نەخرێتە پەراوێزەوە.

لە سەردەمی شەڕی #داعش#دا #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرژەوەندی هاوبەشیان لە شەڕی داعشدا هەبوو، جارێکی دیکە کوردستان بووەوە چەقی گرنگیپێدانی ئەمریکا و رۆژئاوا. ئێستا بەهۆی قووڵتربوونەوەی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەرژەوەندییەکان یەکبخرێتەوە، بەتایبەتی لە وەستانەوە دژی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا کە کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی کوردستان هەیە. هەر هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێدانێکی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان و ئاساییشی خەڵک و حکومەتەکەی. هاوکاری چالاکانە لەم بەرەیەدا دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاسایش، بە هەمان شێوە کاتێک پێشمەرگە یەکەم هێزی جیهان بوو شکست بە داعش بهێنێت.

گۆڕانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستی بە گرنگیدانێکی فراوانترە، ئەمەش بێ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستکردنەوە و بەهێزکردن و بەنیشتمانیکردنەوەی دامودەزگەکان جێناگرێت. هەروەها ئەو پرۆسە بەدیموکراتیزەکردنەوەی بە هێزەوە لە سەرەتای 2003 دەستیپێکرد، دەبێ لەو چەقبەستووییەی دەرباز بکرێت. بۆ هەرێمی کوردستانی عێراقیش گرنگە کە پێویستە بەرژەوەندییە پێشینەیی و هەنووکەیی و ژیانییەکانی وەک سیستمی بەڕێوەبردنی ئاو، گۆڕانی کەشوهەوا، وزە، وزەی پاک، نەهێشتنی بێکاری، عەدالەتی کۆمەڵایەتی بخرێنە پێشەوە تا کۆمەڵگە و سیاسەت ئاشت ببنەوە.

ئەم گۆڕانکارییانە گرنگن بۆ خۆدوورگرتن لەوەی کە دۆخێکی هاوشێوەی ئەفغانستان لە هەرێمی کوردستان دووبارە ببێتەوە. دەبێ هەموو رۆژئاوا گرنگی بەو کێشانە بدات و هەمیش هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی حکومەت گرنگی بەو پرسانە بدەن. لەلایەکەوە دەبێت هەرێمی کوردستان جدییەت نیشانبدات، هەروەها ئەوروپا و ئەمریکاش دەبێ گوشارەکانی خۆیان زیاتر بەکاربێنن بەرامبەر بەغدا و #هەولێر# بۆ ئەوەی ئەوەی بونیاد نراوە نەکەوێتە دەستی هێزە دژە دیموکراسییەکان، کە خزمەتی ئەجێندای پێچەوانەی ئەوروپا و ئەمریکا و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن و بەچڕی کار لە دژی ئەم دەستکەوتە دەکەن.

نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بێزاری خۆیان لە سیاسەتمەدارانی کورد دەردەبڕن. هەر چەندە نیگەرانییەکانیان لە جێگەی خۆیەتی، بەڵام ئەوانیش دەبێت چالاکانەتر کاربکەن لەگەڵ سیاسەتمەدارانی کورد بۆ ئەوەی بە هەموان پێکەوە دۆخەکە بە ئاراستەی راستەڕێی دیموکراسی و سەقامگیری و گەشەی ئابووری ببەن. هەروەها دەبێت تێگەیشتنێکی باشیان لە دۆخەکە و رێگرییە نێوخۆی و دەرەکییەکان هەبێت. هەستێکی وا لای سیاسەتمەدارانی کوردستان دروستبووە، کە رۆژئاوا چیتر هەرێمی کوردستانی بەلاوە گرنگ نییە. ئەوە راست نییە. بەڵام رۆژئاوا دەیەوێت بەرهەمی 20 ساڵ وەبەرهێنان لەسەر هەرێمی کوردستان ببینێ، نەک هەر خەریکی ململانێی هێزە سیاسییەکان بێت.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوام بووە لە بەئامانجکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەی سەربازیی هەریر. کاتێک فڕۆکەخانە دەکرێتە ئامانج، واتا سەقامگیری و جووڵەی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان پێکەوە دەکرێنە ئامانج. سوپای ئەمریکا لە چەند هەفتەی رابردوودا کەوتووەتە ژێر هێرشی دووبارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراق و سووریا، ئەمەش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانی واشنتن بۆ ئیسرائیل لە شەڕی دژی چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززە. لە نێوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لانیکەم 78 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا. بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، 66 کارمەند بریندار بوون. نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق و 900 سەربازیش لە سووریا سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەکەن.

لە کاتێکدا ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت بە هەر پێوەرێکی رەوای مرۆیی جێگەی ئەوپەڕی نیگەرانییە و پێویستە بەکۆمەڵ سەرکۆنە بکرێت، بەڵام واقیعی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەوەیە کە وەک بەشێک لە ئۆردەری لیبڕاڵی رۆژئاوا دروست بووە، ئەو ئازادی و ئۆتۆنۆمییەی هەیەتی، بێ پشتیوانی رۆژئاوا هیچ گەرەنتییەکی مانەوەی نییە. پێدەچێت کورد تا رادەیەک لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە ساڵی 2017 پشتیوانییە بەهێزەکەی جارانی کۆمەڵگەی دیپلۆماسی لەدەستدابێت. هەروەها نیگەرانییەکانی رۆژئاوا لە بەرامبەر پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی قسەکردن و رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، زیاتر زامەکەیان قوڵکردووەتەوە. داوای بەردەوامی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، ئەو دیپلۆماتکار و بەرپرسانەی کە کار لەسەر هەرێمی کوردستان دەکەن، لای وڵاتانی خۆیان تووشی ئیحراجی کردووە.

بۆیە ناکرێت ئەو دۆخە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و هەر رۆژێک رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان دوورتر بکەوێتەوە. زیاتر دوورکەوتنەوەی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان لە دۆخی ئەمڕۆی عێراقی پڕ میلیشیا و پێکدادانی ململانێکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بەهۆی دراوسێیەتیی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا و خاکی دەوڵەمەندی بە نەوت و گاز، دۆخێکی پڕ مەترسی دروست دەکات کە چۆن ئەفغانستان گەڕایەوە خاڵی سفر، هەرێمی کوردستانیش لە لەدەستدانی پشتیوانیی تەواوەتی رۆژئاوا، ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە خاڵی سفر. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 245 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 11-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-12-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 19-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 19-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 245 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!