کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,663
وێنە
  123,884
پەرتووک PDF
  22,079
فایلی پەیوەندیدار
  125,547
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بۆچی هەڵبژاردن بۆ دیموکراسی گرنگە؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بۆچی هەڵبژاردن بۆ دیموکراسی گرنگە؟
بۆچی هەڵبژاردن بۆ دیموکراسی گرنگە؟
=KTML_Bold=بۆچی هەڵبژاردن بۆ دیموکراسی گرنگە؟=KTML_End=
#ڕوەیدا مستەفا#

هەڵبژاردن بنچینەی دیموکراسییە، هەڵبژاردنی ئازاد و دادگەرانە رۆحی هەڵبژاردنی دیموکراسییانەیە. هەڵبژاردن وەک میکانیزمێکی دانیشتووان بۆ دەربڕینی ئارەزووە سیاسییەکانی خۆیان و لێپرسینەوە لە سەرکردەکانیان. ئەوان بۆ کارکردنی تەندروستانەی هەر سیستەمێکی دیموکراسی پێویستن، لەگەڵ ئەوەش دا کاریگەرییەکانی هەڵبژاردن لە هێنانەدی گۆڕانکاری سیاسی و ئابووری دا، زۆر جار وەک پێویست نین. هەندێک جاریش سەرکردە و حیزبە سیاسییەکان هەڵبژاردنەکان تەنیا وەک میکانیزمێکی رەواییدان بە حوکمڕانییەکەیان بەکاردەهێنن.

لەگەڵ ئەوەش دا کە هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان دا تائێستا بە تەواوی ئازاد و دادگەرانە نەبوونە، هێشتاش هەڵبژاردنەکان میکانیزمێکی باش بوونە بۆ دروستکردنی متمانەی خەڵک بە هەبوونی بەردەوامیی پرۆسەی دیموکراسی و سیاسەت لە هەرێمی کوردستان.

هەڵبژاردن کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سیاسەتی ناوخۆ هەیە. هەڵبژاردنەکان سەکۆیەکن بۆ دەربڕینی رای گشتی، رێگە بە دەنگدەران دەدەن پشتگیری لە سیاسەت و سیاسەتمەداران بکەن یان رەتیبکەنەوە. ئێمە لە کوردستان دا دەزگای راپرسیمان نین تاوەکو بزانین خەڵک چۆن دەڕواننە حیزبە سیاسییەکان و سیاسەتمەداران، بەڵام هەڵبژاردنەکان تاوەکو رادەیەک ئەوە نیشاندەدەن کە خەڵک چۆن بیردەکەنەوە لەبارەی سیاسەتمەدار و حیزبەکان و حکومەت. بۆ نموونە دەتوانرێت شکستی حکومەتێک لە بەڕێوەبردنی ئابووری یان سیاسەتی دەرەوەدا لەکاتی دەنگدانەکان دا بە سزادانیان، واتە دەنگ پێنەدانیان، نیشانبدرێت و ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی یان ئاراستەی سیاسەت دا. بەپێچەوانەوە هەڵبژاردن دەتوانێت ئەرک بداتەوە حکومەتێک، رەوایی بۆ سیاسەتە بەردەوامەکانی دابین بکات. لە وڵاتانی وەک هیندستان، ئەمریکا و رووسیا کە بڕیارە لە ساڵی 2024دا هەڵبژاردنیان تێدا بکرێت، ئەم پرۆسانە بە دۆخی جیاواز و شێوەی جیاواز رای ئەو خەڵکانە لەبارەی حیزب و سیاسەتمەدارەکانیانەوە نیشاندەدەن. ئێمە دەزانین لە رووسیا جارێکی دیکە پووتین هەڵبژاردنەکان دەباتەوە، لە ئەمریکا ململانێیەکە تووند دەبێ و لە هیندستان جارێکی دیکە لەوانەیە مۆدی ببێتەوە سەرۆک وەزیران. ئەو زانیارییە پێشوەختانەی ئێمە، رەنگدانەوەی رازیبوون یان ناڕەزایی دروستی خەڵک نین لە حوکمڕانی ئەو سێ وڵاتە وەک یەک، چونکە بەپێی بۆچوونی بەشێکی جیهان و ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا، هەڵبژاردن لە رووسیا لە زەوینەیەکی یەکسان و ئازاد دا بەڕێوەناچێت.

=KTML_Bold=گرنگی هەڵبژاردن بۆ سەقامگیری و دیموکراسی=KTML_End=
هەڵبژاردن بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دیموکراسی زۆر گرنگە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئەو راستییە باش دەزانین. هەڵبژاردن رێگەیەکی ئاشتیانەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان. ئەگەر پرۆسەیەکی دیموکراسی نەبێت، رەنگە ببێتە هۆی نائارامی یان تەنانەت ململانێی خوێناوی. 2023مان بە ململانێیەکی تووند بەڕێکرد، بە بڕوای من، بەشێکی بەهۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانەوە بوو. وەک چۆن ستوارت میل دەڵێت بەهای دەوڵەتێک، لە درێژخایەن دا، واتە بەهای ئەو تاکانەی کە پێکهاتەی ئەو دەوڵەتەن. ئەگەر دیموکراسی لە خەڵکەوە بۆ خەڵک و لەڕێی خەڵکەوەیە، دەبێ پێکهاتەکانی نێو هەر یەکەیەکی بەڕێوەبردن بەشداربن لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەدا. هەڵبژاردن تاکەکان بەهێز دەکات، بەمەش بەها و سەقامگیری دەوڵەت پتەو و بە متمانە دەکات.

لە کاتێکدا کە گومان لە دیموکراسی تەندروستە، گومانی زیادەڕۆیی لە هەڵبژاردن دەتوانێت رەوایی و خودی پرۆسەی دیموکراسی تێکبدات. بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان زۆربەی جار گومانەکان بنەمایەکی راستیان هەیە هەر لە بەکارهێنانی دەزگا نیشتیمانییەکانەوە بێ بۆ خزمەتی حیزبێک یا سیاسەتمەدارێک، تاوەکو ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردنەکان دا. ئەگەر بمانەوێ دیموکراسی بەهێز بکەین، نابێ رێبدەین گومان لەسەر هەڵبژاردن دروستبێت. دروست نەبوونی گومان بەوە بەدیدێت کە بتوانین هەڵبژاردنی ئازاد و دادگەرانە بکەین. ساختەکاری و دەستکاریکردنی هەڵبژاردنەکان، نیگەرانییەکی زۆر راستەقینە وگەورەن، بەڵام چارەسەر لە باشترکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە هەڵبژاردنەکاندایە نەک لە هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان بە تەواوی.

لە راستی دا، هەڵبژاردن دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات، بەڵام رادە و سرووشتی ئەم گۆڕانکارییە پەیوەستە بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە، لەوانەش زەوینەی سیاسی و سیستەمی هەڵبژاردن و هەڵسوکەوتی دەنگدەران. بۆ گۆڕانکاری، هەڵبژاردنەکان پێویستە ئازاد و دادپەروەرانە و کێبڕکێکارانە بن، دڵنیابن لەوەی بیرۆکە و سەرکردە نوێیەکان چانسی راستەقینەی سەرهەڵدانیان هەیە نەک ئۆپۆزیسیۆن بخرێتە چوارچێوەیەکەوە کە توانای هەناسەدان و کارکردنی ئازادانەی نەبێت.

زانیارییەکان دیموکراسی جیهانی جۆراوجۆر نیشان دەدەن کە هەڵبژاردن دەتوانێت کاریگەری قووڵی هەبێت. بۆ نموونە بەهاری عەرەبی نیشانیدا کە چۆن هەڵبژاردنەکانی دوای راپەڕینەکان بووە هۆی گۆڕانکاری سیاسی بەرچاو لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا. بە هەمان شێوە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەورووپا گۆڕانکارییان بەخۆوە بینیوەو، فۆکەسی زیاتر لەسەر ژینگە بووە، ئەمەش رەنگدانەوەی نیگەرانی گشتییە سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا. هەرچەندە، نابێ ئەوەشمان لەبیربچێ کە جاری وا هەیە هەڵبژاردن دەرفەت دەداتە هێزی راستڕۆ و دژ بە دیموکراسی و دژ بە ژینگە و دژ بە ژنان کاتێک پۆپیۆلیستەکان نیگەرانییە قووڵەکانی خەڵک دەقۆزنەوە و بە سیاسەتی پۆپیۆلیستانە خەڵک هەڵدەخەلەتێنن تاوەکو دەنگیان پێبدەن.

=KTML_Bold=هەرێمی کوردستان: بەبێ هەڵبژاردن دەتوانێت بژیت؟=KTML_End=
بۆ هەرێمی کوردستان لە عێراق، هەڵبژاردن زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێگەی نیمچە سەربەخۆیی خۆی و دڵنیابوون لە نوێنەرایەتی دانیشتووانی جیاوازی. بەبێ هەڵبژاردن مەترسی زیادبوونی دابەشبوون و ناسەقامگیری ناوخۆیی هەیە، وەک بینیمان لە 2023دا، ئەوەش دەتوانێت سەربەخۆیی هەرێمەکە بخاتە مەترسییەوە.

ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا زۆر بایەخ بە هەڵبژاردنی کوردستان دەدەن و زۆر هەوڵیانداوە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی چارەسەر بکەن. چەند جارێک دیپلۆماتکارە ئەورووپایی و ئەمریکییەکان، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دانیشتوون بەبێ ئەوەی بگەنە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر. نیگەرانی ئەوان لە گرنگی ستراتیژیی ناوچەکە لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری جیۆپۆلەتیکی فراوانتر سەرچاوە دەگرێت. هەڵبژاردنی روون و دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان دا دەتوانێت سەقامگیری بەرەوپێش ببات، هانی جێبەجێکردنی دیموکراسیەکان بدات و نوێنەرایەتییە نەتەوەیی و سیاسییە جۆراوجۆرەکان مسۆگەر بکات، هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندی فراوانتری هەرێمی کوردستان کە هەموومان دڵمان پێی خۆشە.

لە کاتێکدا هەڵبژاردن دەرمانی چارەسەری هەموو نەخۆشییە سیاسییەکان نییە، بەڵام پێکهاتەیەکی بنەڕەتی حوکمڕانی دیموکراسییە. بیرمەندە گەورەکانی وەک ئەلێکسیس دی تۆکڤێلە جەخت لەسەر گرنگی دیموکراسی دەکەن و گوتوویەتی تەندروستیی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی لەوانەیە بە جۆری کار و کردەوەی هاووڵاتییەکانی بپێورێت.

هەڵبژاردن دەسەڵات دەداتە هاووڵاتیان بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە گرنگانە، واتە هاووڵاتیان، سیاسییەکان و سیاسەت ناچار دەکەن گوێ لە داخوازییەکان بگرن، بە مسۆگەرکردنی وەڵامدانەوەی داواکانیان بۆ خزمەت، دادگەری، پێکەوەژیان و حوکمڕانیی چاک. بۆیە لەجیاتی ئەوەی زۆر گومان لە هەڵبژاردنەکان بکرێت و بەربەستیان بۆ دروستبکرێت، پێویستە هەوڵەکان ئاراستەی بەهێزکردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن و بەرزکردنەوەی شەفافیەت و دەستەبەرکردنی فراوانترین بەشداریکردن بکرێن. خەڵک دەبێت بەشدارییەکی بەرچاوتری هەبێ، چونکە بەشداریی زیاتر گەرەنتی ئەنجامی پاکتر و دیموکراسییانەترە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 402 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 03-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-01-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 402 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!