گوللەی ئاسمانییە
(تەقەی خۆشییە)
وتراویشە: گوللەی هەواییە، لە کاتی شایی و هەڵپەڕکێ و بەزم و شادییدا بۆ گوزارشت دەربڕین بە کەیفی و خۆشیدا گوللە بەرەو ئاسمان تەقێنراوە، بۆ ئاگادارکردنەوە و ترساندن و جۆرێک لە خۆپاراستن و خۆ لادان لە کێشە و گرفت بەکاردەهێنرێت، هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ خۆپاراستن و خۆبەدوورگرتن بێت و جێبەجێ نەکرێت و مەترسی نەبێت دەوترێت: گوللەی ئاسمانییە.[1]