گوللە کاری لێ ناکات
لە پێشمەرگایەتییدا یان لە ڕووبەڕوو بوونەوەدا ئەگەر کەسێک زۆر ئازا و بوێر بووایە لە چاوی گوللەی نەگەڕابوایەوە، وا هەست دەکرا ئەو کەسە کەسێکە گوللە کاری لێ ناکات و نایبڕێت بۆیە بەهیچ کڵۆجێک بیر لە ترس ناکاتەوە، بۆ دەربڕینی قارەمانێتی ئەو جۆرە کەسە و ئازایەتییەکەی وتراوە: گوللە کاری لێ ناکات.[1]