گوللەی ناحەق
وتراویشە: گوللەی ستەم، گوللەی غەدر، گوللەی دوژمن، لەو ئیدیۆمانەدا گوللە کراوە بە هێمایەک بۆ دەست وەشاندنی داگیرکەر و زۆردار و ستەمکار بەناحەق دەرحەق بە میللەت و گەنج و لاوی وڵات، کە بەهۆی چەک و ئاسنەوە هەرچی بیەوێت لە کوشتن و بڕین ئەنجامی دەدات و بە گوللەی ناحەق خوێنیان دەڕژێنێت بۆ ئەو جۆرە ستەمە وتراوە: گوللەی ناحەق.[1]