گوللەیەک نیو درهەمه
وتراویشە: نرخی گوللەیەکت نییە، لە سەروبەندی دەسەڵاتدارێتی حزبی بەعسی عەرەبی هاوبەشی لە وڵاتی ئێراقدا، ئەگەر گەنجێکی وڵاتی گوللەباران بکردایە ئەوا نرخی گوللەکانی لە باوکە جەرگسووتاوەکە وەردەگرتەوە، نیو درهەم دراوێکی ئاسنی غوردەی ئێراق بوو تا ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم مامەڵەی پێوە دەکرا کە (25)فلسی دەکرد، بۆ منداڵێک پارچە کێک یان جبسێکی پێ دەکڕی، بەڵام بۆ گەورەکان هیچ نرخ و بەهایەکی نەبوو، دیارە نرخی ئەو سەروبەندیش بۆ یەک گوللە نیو درهەم بووە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و وەکوو گوزارشت ئەگەر بتەوێت پێی بڵێیت بەئاسانی دەتکوژم یان نرخت زۆر کەمە وتراوە: گوللەیەک نیو درهەمە.[1]