ناو: دیانا
ناوی باوک: عەدنان کەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: #کەلار#
جۆری یاری: گۆڕەپان و مەیدان
یانە: #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#
$ژیاننامە$
دیانا عەدنان لە ساڵی 1990 لە کەلار لەدایک بووە، دەرچووی کۆلێژی ئاداب بەشی کۆمەڵایەتییە لە #زانکۆی سەڵاحەدین#، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بۆ یاری هاویشتنی ساپ و هەڵدانی قورس و هەڵدانی چەکوچ، لە ساڵی 2010 وەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق هەڵبژێردراوە و چەندین نازناوی بەدەست هێناوە یاری بۆ #یانەی وەرزشی هەولێر# کردووە، لە ئێستادا 2024 وەک یاریزانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی ئێراق یاری دەکات و خاوەنی چەندین نازناو و مەدالیایی بڕۆنز و ئاڵتونە. [1]