بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە ئامادەکاری بۆ بەشداریان لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان و ئێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە
05-06-202405-06-2024 لە دوا مەشقیان بۆ یارییەکەیان لە بەرانبەر یانەی پەیام لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان،
وسام محەمەد بازگوسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی دا پاڵپشتی کارگێڕی یانەی گەیاندە سەرپەرشتیار و دەستەی ڕاهێنەرانی تیمەکە.
ئەمە و وسام محەمەد ڕایگەیاند کە بناغەی هەریارییەک تیمی بێچووە شێرانە و لەو سۆنگەیەوە یانەکەمان،
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی گرنگی بەو ئاستە داوە و هەر بۆیە خۆشبەختانە تیمەکانمان لە ئاستێکی بەرزی هونەریدان، وسام وتیشی، ستایشی ئەنجامەکانتان دەکەین وەک کارگێڕی یانەی پێشمەرگە و هیوادارین لە قۆناغی کۆتایی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان و ئێراق دا بە ئاست و ئەنجامێکی باش بتان بینین و دڵی هاندەران و ئێمەش و خانەوادەکانیشتان خۆش بکەن و ئەنجام و دەست کەوتەکانتان ببێتە مێژوویەکی لە بیرنەکراو بۆ خۆتان.
[1]