لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە
06-06-202406-06-2024 و لەسەر یاریگای
یانەی وەرزشی ئاشتییانەی وەرزشی ئاشتی لە شاری
سلێمانیسلێمانی هەردوو تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەکانی پێشمەرگە و پەیام بە یەک گەیشتن.
لەو یارییەدا و لە سەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز بینران و توانیان بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن و بەو ئەنجامەشیان هەنگاوێکی گرنگیان بڕی بۆ گەیشتنیان بە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان و یاری داهاتوویان فەرمان محەمەد یاریدەدەری ڕاهێنەری تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە وتی، یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان بە بەشداری 6 تیمە کە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون، هەروەک فەرمان ئاماژەی پێکرد کە تیمی بێچووە شێرە پێشمەرگەکان لە کۆمەڵەی دووەم یاری دەکەن و خۆشبەختانەش توانیان لە یەکەم یاریاندا سەرکەوتووبن بە ئەنجامی 7 گۆڵی یەکلایەنە.
یاریدەدەری ڕاهێنەری تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد کە لە یاریی داهاتوویاندا ڕووبەڕووی بێچووە شێرانی
یانەی وەرزشی شێروانەیانەی وەرزشی شێروانە دەبنەوە و بە سەرکەوتنیان ڕاستەوخۆ دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە.
دواجار فەرمان محەمەدی یاریدەدەری ڕاهێنەری تیمەکەی یانەی پێشمەرگە سوپاسی بەڕێز حاکم
مەحمود ئەحمەد موڕادمەحمود ئەحمەد موڕادی جێگری سەرۆکی یانەکەیان و
وسام محەمەدبازگوسام محەمەدبازگی سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی کرد کە وەک پاڵپشتی بۆیان ئامادەی یاریەکەیان بوون.
[1]