بە بردنەوەی لە تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی شێروانە#، تیمی بێچووە شێرە پێشمەرگەکان گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان یەکلاکردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی #07-06-2024# و لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان قۆناغی پێش چوارگۆشەی زێڕین، تیمی بێچووە شێرە پێشمەرگەکان لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی ئاشتی# ڕووبەڕووی بێچووە شێرانی یانەی شێروانە بوونەوە و تێیدا و دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرزی هونەری لەو یاریەدا پێشمەرگەکان بە ئەنجامی 5 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان بەدەست هێنا و بەو سەرکەوتنەشیان بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی یانە بەشدارەکان گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین یەکلاکردەوە.
ئەمە و لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکانیش ئاشتی شاری #سلێمانی# سەرکەوتنی بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر کرد.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان بە بەشداری (32) یانە دەستی پێ کردوو یارییەکانی تایبەت بوو بە لە دایکبووانی (2010 و 2011). [1]