ئامادەکارییە چڕەکانی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و بە یارییەکی دۆستانە تیمەکەی یانەی پێشمەرگە لە شاری
هەولێرهەولێر و لەسەر یاریگەی
یانەی وەرزشی برایەتییانەی وەرزشی برایەتی ڕووبەڕووی یانەی جۆلان بوونەوە و تێیدا و دوایی یارییەکی ئاست بەرز کە هەردوو تیم بە پێکهاتەی جیاواز یاریان کرد بە گۆڵێک یەکسان بوون.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو یارییە دۆستانەیان
وسام محەمەد بازگوسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وتی، تیمەکەمان ئامادەکاری بەردەوامی هەیە و دەمانەوێت بە ئاستێکی نایاب لە خولی نایاب ببینرێن و بتوانین بگەینە یارییەکانی خولی پیشەگەران.
وسام ئاماژەی بەوەشدا کە تیمەکەیان زۆر باش ئامادەکردووە و هیوادارن لە قۆناغی کۆتایی دا سەرکەوتنەکانیان مسۆگەر بێت و بگەن بەو ئامانجەی کە هەوڵی بۆ دەدەن.
[1]