کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,188
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
وادەی تازەی هەڵبژاردن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وادەی تازەی هەڵبژاردن
وادەی تازەی هەڵبژاردن
=KTML_Bold=وادەی تازەی هەڵبژاردن=KTML_End=
#عومەر نورەدینی#

یەکێک لە ئەرکە یاساییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بریتییە لە دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەدەر لە ویست و ئیرادەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چوار جار دواکەوت. جاری یەکەم کە (#01-10-2022#) دیاریکرابوو بەهۆی ئەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی یاسایی خۆی درێژکردەوە، دواکەوت و نەکرا. جاری دووەم کە (#18-11-2023#) دیاریکرابوو، دوای ئەوەبوو دادگەی باڵای فیدراڵی یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی بە نادەستووری دانا و بەمەش سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن کەوتە لای کۆمیسیۆنی عێراق و ئەویش بەهۆی سەرقاڵبوونی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، داوای دواخستنی کرد. جاری سێیەم کە (#25-02-2024#) دیاریکرابوو، بەهۆی دەرچوونی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستووریبوونی ژمارەیەک مادە و بڕگە لە یاسای هەڵبژاردن، دەبوو دوابخرێ، جاری چوارەم کە (#10-06-2024#) دیاریکرابوو، دیسان نەکرا. بۆ ئەم دواکەوتنەش کۆمەڵێک هۆکار هەبوون، لەسەروویانەوە دەرچوونی بڕیاری وەلائی لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵی سەبارەت بە راگرتنی رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەهۆی بوونی سکاڵا و داوای یاسایی کە لەلایەن بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە پێشکەشکرابوو لەسەر پەیڕەوی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر خشتەی زەمەنی هەڵبژاردن کرد، سەرەنجام وەک ئاشکرایە بە مەرسوومی سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێ دیاریکراوە کە (#20-10-2024#)ە. ئومێدەوارین هەموولایەک پابەندبن پێوەی و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت، تاوەکو ئەوڕادەیەی پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمەوە هەبێ، لەم دواخستنەیاندا بەڕێزیان دوو بژاردەی سەرەکی لەبەردەست بوو:

یەکەم: پێداگری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دەستنیشانکراوی پێشوو واتا لە (10-06-2024). بە حوکمی زۆر هۆکار ئەم بژاردەیە هەڵبژاردنی دەکردە وێستگەیەک بۆ سەرهەڵدانی قەیرانێکی سیاسی گێژاوئاسا، بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زۆر لاوە بووە جێگەی تێبینی و سەرنج، بە شێوەیەک لێکەوتەکانی بڕیارەکە ژینگەی سیاسیی هەرێمی وا گرژ و شلوێ کرد کە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەک ساز و گونجاو نەبێ، بەڵکو بارگاوی بێت بە کۆمەڵێک مەترسی، کار بەوە گەیشت #پارتی دیموکراتی کوردستان# و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەکان بە ئاشکرا کارتی بایکۆتی هەڵبژاردن نیشان بدەن، سەرەکیترین تێبینی و سەرنجەکان بریتی بوون لە بێسەروشوێنبوون و گومبوونی چارەنووسی کورسیی کۆتاکان، کێشەی تەکنیکی وەک نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و ئەگەری بێبەشبوونی سەدان هەزار هاووڵاتی لە مافی دەستوری و یاسایی دەنگدان، لەمانەش زیاتر بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی بێبەشکرد لە مافی پێکهێنانی دەستەی دادوەریی تایبەت بە تانەگرتن و سکاڵا لەسەر هەڵبژاردن و پرسەکەی دایە دەست دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی. ئەمە لەکاتێکدا هەڵبژاردنەکە بۆ هەرێمی کوردستانە! لە رەوشێکی ئاوادا و لەگەڵ بوونی ئەم تێبینی و سەرنجە لۆجیکی و یاسایی و واقیعیانە، بێشک ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ، هەرێمی کوردستانی دەخستە ناو تەنگژەیەکی سیاسیی دژوارەوە. ئالێرەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری باڵای گەلی هەرێمی کوردستان و پارێزەری قەوارە سیاسی و دەستوورییەکەی دەبوو لێکدانەوەیەکی ورد بۆ ئەو ئاڵنگاری و پێشهات و هەڕەشە و مەترسییانە بکات کە لەدوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن سەریان هەڵدا و پێکەوە رووبەڕووی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبوونەوە، هیچ شکی تێدا نەبوو کە بایۆتکردنی حیزبێکی سیاسیی خاوەن سەنگ و دەنگی وەک پارتی کە حیزبی سەرەکیی دامەزرێنەر و پارێزەری قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە، هەروەها بەشدارنەبوونی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن و نەبوونیان لە ناو پەرلەمان، هەڵبژاردن و پەرلەمانیان لە مانای دروست و هێزی کاریگەرنوێنی خۆیان بەتاڵ دەکردەوە و هەرێمیان دەخستە سەر رێڕەوی گلۆربوونەوە بەرەو چاڵی ناسەقامگیریی سیاسی و پەرش و بڵاوبوونێکی دیکەی نەخوازراو، بۆیە ئاسایی و یاسایی و حەکیمانەیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێگە بگرێ لەوەی هەرێم نەخزێتە ناو گێژاوێکی لەم شێوەیە. هەروەها بیر لە بژاردە و رێگەچارەی دیکەی ئەوتۆ بکاتەوە کە نەک کەمترین زیانی هەبێ، بەڵکو وابکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامانجەکانی خۆی لە نوێکردنەوەی شەرعیەت و کامڵکردنی زیاتری سیستمی سیاسی هەرێمی کوردستان وەدی بهێنێ.

بژاردەی دووەم: دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ماوەیەکی دیکەی ئەوتۆ کە دەرفەت بخوڵقێنێ بۆ چارەسەری کێشەکان و هەماهەنگی کردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەسەڵات و لایەنە فیدراڵییەکان، حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و دادگەی باڵای فیدراڵی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی یاسایی سەبارەت بە تەرخانکردنی کورسی بۆ کۆتاکان، ئەم هەوڵانە دران و ئەنجامیان هەبوو، پێداچوونەوەی تێداکرا و بە تەرخانکردنی 5 کورسی بۆ کۆتاکان تاڕادەیەک چارەسەکرا. درێژکردنەوەی ویلایەتی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی هەڵبژاردن کە سەرەتای مانگی حەوت کۆتایی دەهات، ئەمەش چارەسەر کرا و پەرلەمانی عێراق تاوەکو سەرەتای ساڵی تازە وادەکەی درێژکردەوە، پێداچوونەوە بە پێکهاتەی دەستەی دادوەری تایبەت بە تانە و سکاڵاکان ( لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمە جێبەجێکرا)، مسۆگەربوونی مافی دەنگدان بۆ هەموو هاووڵاتییان و بێبەش نەبوونیان بۆ ئەمەش کۆمیسیۆن دەرگەی بۆ خۆتۆمارکردنی بایۆمەتری کردەوە، هەروەها رەخسانی دەرفەت بۆ پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان و دڵنیابوون لە بەشداربوونیان.. هتد. ئەم بژاردەیە راستە دواکەوتنی هەڵبژاردنی بۆ چەند مانگێک لێکەوتەوە، بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ بژاردەی یەکەم، بەو دەرەنجامە دەگەین کە دواکەوتنەکە دەبێتە هۆی باشتر رەخسانی زەمینەی سیاسی و چاکتر گەڵاڵەبوونی رێکارە یاساییەکان و زاڵبوون بەسەر گرفتە تەکنیکییەکان، هەموو ئەمانەش بەسەر یەکەوە ئەگەری سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی گەل و قەوارەی سیاسی و دەستوری هەرێمی کوردستان دا بێت، مسۆگەرتر دەکات.

هەر لەو روانگەشەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پرەنسیپەی کە زەرورەت حوکمی خۆی هەیە و بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتمان دەکەونە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی تر، لەگەڵ بوونی هەندێ هۆکاری دیکە کە پێشتر باسمان کردن، سەرەنجام سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسوومی بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ دەرکرد، لێرەدا جێگەی خۆیەتی ئاماژە بە روانگە و دۆکترینی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# سەبارەت بە دواکەوتنی پرسی هەڵبژاردن بدەین. ئەو باوەڕی وایە کە بەشێکی زۆر لە کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و لەناویاندا دواکەوتنی هەموو جارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ئێمە دەستوورمان نییە، ئەگەر وەک هەرێمی کوردستان دەستووری خۆمان هەبایە ناچاری دواخستنی هەڵبژاردن و تووشی ململانێی تاقەتپڕووکێن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەدەبووین، بۆیە گرنگ و پێویستە لە داهاتوودا دەرکردنی دەستوور یەکێک بێ لە ئامانجە باڵا و هاوبەشەکانی هەموو حیزب ولایەنە سیاسییەکان. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 307 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 26-06-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-06-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 307 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!