کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,935
وێنە
  123,975
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,778
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,111
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
971
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,634
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,956
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
765
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,152
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,375
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   تێکڕا 
273,795
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
حەرەکەت و بەرەکەتەکەی ئەڵمانیا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
حەرەکەت و بەرەکەتەکەی ئەڵمانیا
حەرەکەت و بەرەکەتەکەی ئەڵمانیا
=KTML_Bold=حەرەکەت و بەرەکەتەکەی ئەڵمانیا=KTML_End=
#ئاڵا شاڵی#

هەرچەندە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناتۆ و رووسیا ئەوروپای هەژاندبوو، بەڵام بۆ ئەڵمانەکان هیچی نەگۆڕی لەوەی پلانیان بۆ داناوە. ئەمە لە قسەکانی چەند رۆژی رابردووی ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنیش دەرکەوت، کە گوتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە لەڕووی بەرگرییەوە خۆی تەواو گورج و گۆڵ بکاتەوە، بەڵام ئەوەی شۆڵتز باسی نەکرد ئەو دووڕییانەیە کە خۆی و هاوپەیمانەکانی لە حوکمڕانیدا بۆ دابینکردنی بودجەی بەرگری تێی کەوتوون. ئێستا لەئەڵمانیا پرسیاری سەرەکیی خەڵک ئەوەیە کە دەکرێ خۆشگوزەرانیی خەڵک بکرێتە قوربانیی بەهێزکردنی بەرگری؟

بە درێژایی ئەو ساڵانەی رووماڵی رووداوەکانی ئەڵمانیام کردووە وەکو ئەم ساڵ گوێم لێنەبووە بەرپرسان باسی پڕچەککردن و مەشقکردن و بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانیان بکەن. وەک هاووڵاتییەکی ئەڵمانیاش، کە تەواوبوونی شەڕی سارد و یەکگرتنەوەی دوو ئەڵمانیام بینیوە و ساڵەهایە بە ستایلە نوێیە دوور لە شەڕەکەی ئەڵمانیا راهاتووم، ئەم دۆخە نوێیەی بۆنی جەنگی لێدێ کاتی پێویستە تا لەسەری رابێم. ئەڵمانیای پاش جەنگی جیهانیی دووەم و نەمانی هیتلەر وا دیزاین کرایەوە کە قەت توانای بەرگریی وای نەبێت کە ببێتەوە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک لە جیهاندا. رووخانی دیواری بەرلین و رووخانی سۆڤیەت و پەیدابوونی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ رووسیای نوێش وایکرد کە ئەڵمانیا هێندەی دیکە، بایەخدان بە بواری بەرگری کەم بکاتەوە.

دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا، کە ئەم هەفتەیە یادی دوو ساڵەی دەستپێکردنی دەکەینەوە، بۆ ئەوروپییەکان و بەتایبەتیش ئەڵمانیا وەکو زەنگێکی بەهێز بوو کە لە خەوێکی قووڵی زستانە هۆشیاریان بکاتەوە. زەنگەکە هێندە بەهێز بوو و ترسەکە هێندە گەورە بوو کە بەخێرایی لە ئەڵمانیا کۆدەنگی دروست بوو لەسەر دابینکردنی بودجەیەکی تایبەتی 100 ملیار یۆرۆیی، بۆ بەهێزکردنەوەی سەربازیی ئەڵمانیا و بەرهەمهێنانی تەقەمەنیی زۆرتر و کڕینی سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو و گران.

واتە پێش ئەوەی ترەمپ هەڕەشە لە ئەوروپییەکان بکات، سەبارەت بە دابینکردنی 2%ی بودجە بۆ بواری بەرگری، ئەڵمانیا ئەو هەنگاوەی هاویشتووە. بەڵام دەرکەوتووە هێشتا ئەمەش بەش ناکات و وەک لە کوردەواریدا دەڵێن، هەویرەکە ئاوی زۆرتری دەوێت!

بۆیە ئۆلاف شۆڵتز لە رۆژانی رابردوودا شتێکی نوێی فڕێدایە نێو ئەو گەنگەشەیەی لەنێوەندە سیاسی و ئابووری و بەرگرییەکانی نێوخۆی ئەڵمانیادا هەیە. ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر بودجە تایبەتە 100 ملیارییەکە بەشی نەکرد، لە بودجەی گشتیی وڵات بودجەی دیکە تەرخاندەکرێت بۆ بواری بەرگری.

تۆ بڵێی ئەو بودجەیە چەند بێ کە شۆڵتز باسیدەکات؟ رەنگە وا بیربکەینەوە کە 10 تاوەکو15 ملیارێک زیاتر بێ لە 100 ملیارەکە! بەڵام وانییە. ئێڤا هیوگل، پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتەکەی شۆڵتزە و ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگرییە لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا. ئەو وەڵامە روونەکەی بۆ ئەو پرسیارە پێیە، بۆئەوەی ئەڵمانیا بتوانێ توانای بەرگریکردنی لەخۆی هەبێت، پێویستی بە بودجەیەکی 300 ملیار یۆرۆییە! واتە سێ هێندەی ئەوەی تاوەکو ئێستا بیری لێکراوەتەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە ئەو پارەیە لە کوێوە دێت و چۆن دابین دەکرێت؟ ئۆلاف شۆڵتز لەنوێترین هەڤپەیڤینیدا لەگەڵ رۆژنامەی بەنێوبانگی (زووددۆیچە تزایتونگ) وەڵامی داوەتەوە، ئەگەر بودجە تایبەتەکە تەواو بوو، خەرجییە زیادەکان لە بودجەی گشتییەوە دەکەین. ئەم قسەیە لە رواڵەتدا قسەیەکی ئاسایی دیارە، بەڵام بۆ هاووڵاتیی ئەڵمانیا ماناکەی ئەوەیە کە لە پێناوی بەهێزبوونی هێزی بەرگریی وڵاتەکەیان رەنگە زۆر لەو خۆشگوزەرانییەی هەیانە و دەوڵەت بودجەی بۆ داناوە نەمێنێ. واتە ئەو ئەڵمانیایەی لەنێو هەموو ئەوروپادا وەک بەهەشتی خۆشگوزەرانی و دەوڵەمەندیی دەوڵەتەکەی تەماشا دەکرێ، رەنگە ناچار بێ هەندێک لە خۆشییەکانی خەڵکەکەی کەمبکاتەوە. هەر بۆیە تەنانەت رۆدەریش کیزڤێتتەی پەرلەمانتاری فیدراڵی لە فراکیسیۆنی کریستیان دیموکراتەکان (ئۆپۆزیسیۆن)یش پشتیوانی لەو هەنگاوە دەکات و دەڵێت، دەبێت هاووڵاتییانمان تێبگەیەنین کە ئەگەر بمانەوێ بە ئازادی ودیموکراسی بژین، دەبێت هەڵیبژێرین کام شتانە بۆ ئەم قۆناخەمان گرنگترن. واتە ئەڵمانیا دەبێت هەڵبژێرێ بۆ مانەوەی لە ئازادی و دیموکراسیدا دەیەوێ بودجەی زۆرتر بداتە بواری بەرگری یان خۆشگوزەرانییەکە وەکو خۆی بێ و وەک دەڵێن ئیشەکەبەتەمای خوا بهێڵێتەوە. ئەگەر قسەکانی شۆڵتز بە کوردەواری وەربگێڕین، ئەو دەڵێ خوا گوتوویەتی، لە ئێوە حەرەکەت، ئینجا لە من بەرەکەت! بۆیەش دەبێ حەرەکەتی کەمکردنەوەی خۆشگوزەرانی بکرێ بۆ ئەوەی بەرەکەت بکەوێتە بواری بەرگرییەوە.

هەرچەندە لە راپرسییەکدا دەرکەوتووە کە نیوەی خەڵکی ئەڵمانیا ئەو بیرکردنەوەیەی شۆڵتزیان پێ راستە و پشتیوانیی دەکەن، بەڵام تەنانەت هاوپەیمانەکانی شۆلتزیش لەنێو حکومەتدا (وەکو پارتی سەوزەکان) بە قورسی دەزانن ئاوا بەئاسانی دەست بۆخۆشگوزەرانیی خەڵک ببردرێ. هەندێک سیاسیی نێو پارتەکەی شۆڵتزیش دەڵێن، ئەو هەنگاوە پارتە راستئاژۆ و تووندئاژۆکان بەهێزتر دەکات و ناڕەزایی لەنێو خەڵکدا زۆرتردەکات.

یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ دەرچوون لەو دووڕیانە ئەوەیە کە حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا پارەی زۆرتر لە خەزێنەی دەوڵەت قەرز بکات، بەڵام ئەمە بەپێی دەستوور بەزەحمەت کراوە و پارەی گەورەش قەرز ناکرێ. بۆیە ئێستا سیاسییەکان و شارەزائابووری و یاساییەکان، خەریکی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکن کە نە شیش بسووتێنێ نە کەباب.

ئەم چیرۆکەی ئەڵمانیا زۆر وانەی بۆ ئێمە لە کوردستان تێدایە. گرنگترینیان ئەوەیە کەسەرەڕای ئەوەی ناکۆکی هەیە لەنێو پارتەکانی ئەڵمانیا لەسەر ئەم مژارە، بەڵام هەموویان دەزانن ئەڵمانیا پێویستی بە بەرگرییەکی بەهێزە و لەسەر ئەمە لەکۆتاییدا دەگەنە ئەنجام. چونکە بەرژەوەندیی وڵاتیان پێ لە بەرژەوەندی و مەزاجی کەسەکان پێ گرنگترە. هەروەها ئەو وانەیەشی تێدایە کە کاتێک حوکمی وڵاتێکت بەدەستەوەبوو، پێش ئەوەی کارەساتەکان رووبدەن و هەڕەشەکان ببنە کردەوە، دەبێ پلانت هەبێ بۆ رێگەلێگرتنیان. وەک خوا پێی گوتووین، لە ئێمە حەرەکەت، لەمیش بەرەکەت! [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 152 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 22-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-02-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 152 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!