کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەڵێنەکەی ماکرۆنم لەبیرە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەڵێنەکەی ماکرۆنم لەبیرە
بەڵێنەکەی ماکرۆنم لەبیرە
=KTML_Bold=بەڵێنەکەی ماکرۆنم لەبیرە=KTML_End=
#ئاڵا شاڵی#

ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بە قسەکانی رۆژانی رابردووی سەبارەت بە ئۆکراینا هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە. زۆر کەس لە ئەورووپا و جیهانیش بەحەپەساوییەوە گوێیان بۆ قسەکانی گرت. هەندێکیشیان دەستیان لەسەر دڵیانە و دەترسن ئەمە دەستپێکی سەرهەڵدانی جەنگێکی گەورەتر بێ کە چەکی ئەتۆمیشی تێبکەوێ. بەڵام من، کە چەندینجار سەرۆک ماکرۆنم بینیوە و لەبەردەم مایکەکەم قسەی بۆ کردووم و وەڵامی پرسیارەکانی داومەتەوە، لێکدانەوەیەکی جیاوازم هەیە و بۆتانی رووندەکەمەوە.

ماکرۆن لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی زۆربەی وڵاتە گەورە رۆژئاواییەکان لە پاریس باسی ناردنی هێزی سەربازیی کرد بۆ ئۆکراینا. ئەو ماکرۆنەی بینیم لەو کۆبوونەوەیەدا قسە دەکات، جیاوازبوو لەوەی بەردەوام لە لووتکەکانی یەکێتیی ئەوروپادا دەمبینی و قسەم لەگەڵ دەکرد. رەنگە زۆرتان ئەوەتان لەبیربێ کە چۆن لە برۆکسەل دەستێکم بۆ تەوقەکردن لەدەستی سەرۆک ماکرۆندا بوو و بە دەستەکەی دیکەشم مایکەکەی رووداوم لەبەردەمی دانابوو و پرسیاربارانم کرد. دواییش لەگەڵی چوومە نێو ئەو ئاسانسەر (ئەسانسۆر)ەی سەرۆک و ستافە گەورەکەی دەگواستەوە بۆ نهۆمێکی دیکە. ئەوکات پیاوێکی نەرم و دوورە شەڕم بینی و لە زمانی جەستەی ستافەکەشیدا ئەوەت دەبینی کە چۆن بەئاشتییانە مامەڵەیان لەگەڵ چوونم بۆ نێو ئاسانسەرەکەدا کرد. هەمان ئەو سەرۆک ماکرۆنە کاتێک لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازیی لە سەرۆک #نێچیرڤان بارزانی# کرد، بە نەرمییەوە وەڵامی پرسیارەکانی منی سەبارەت بە گرنگییی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان و کوردستان دایەوە. ئەوەش بەجێگەیاندنی بەڵێنێک بوو کە هەفتەیەک پێشتر لە برۆکسەل پێیدابووم و پێیگوتم لە پاریس وەڵامی پرسیارەکانت دەدەمەوە. ئێستا کە سەرۆک ماکرۆن لە پاریسەوە بەڵێن دەدات تەنانەت بە ناردنی هێزی سەربازیش یارمەتیی ئۆکراینا بدات، دەتوانێ وەک ئەو بەڵێنەی بە منی دا ئەو بەڵێنەشی بۆ ئۆکراینییەکان بکاتە راستی؟ زۆر کەس ئێستا لە ئەوروپا دەپرسن: تۆ بڵێی ماکرۆن هۆشیارانە ئەوەی گوتبێ و بزانێ باجی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە چەند گەورەیە بۆ ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ناتۆ؟

پێموایە سەرۆک ماکرۆن باش دەزانێ چیی گوتووە و هەروا لەخۆیەوە ئەو قسەیەی نەکردووە. خۆیشی دواتر گوتی ئەوەی لەو کۆبوونەوەیەدا گوتوویەتی بە باشی بیری لێکردووەتەوە. ئەو دەشزانێ پووتین دەمێکە هەڕەشەی کردووە کە هاتنی هێزی سەربازیی ناتۆ بۆ ئۆکراینا بەمانای راگەیاندنی جەنگە لە دژی رووسیا و ئەگەر ئەوە رووبدات رووسیا دەست ناپارێزێ لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیش. بەڵام نابێ لەبیرمان بچێ کە پاش دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا، ئەوەی بووە نێوانگیر و زۆر هەوڵیدا شەڕەکە گەورە نەبێ سەرۆک ماکرۆن بوو. ئەوکات چووە مۆسکۆ و لە کۆشکی کرملن لەگەڵ پووتین دانیشت. دواتریش سیاسەتی سەرۆک ماکرۆن سەبارەت بەو جەنگە زۆرتر بە ئاراستەی هێورکردنەوە و هێشتنەوەی ئومێدی هێنانەدیی ئاشتی بوو، بەڵام پێدەچێ دوو شت وایانلێکردبێ ئەو قسانە بکات. یەکەم، هەڕەشە بەردەوامەکانی پووتین لە ئەوروپا، کە چەند هەفتەیەک پێش قسەکانی ماکرۆن سەرلەنوێ دووبارەی کردنەوە. دووەمیش، لاوازیی هەڵوێست و مامەڵەی ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیا کە وایکردووە ئەوروپییەکان زۆرتر هەست بە لاوازی بکەن. ئەوە وای لە ماکرۆنیش کردووە کە زۆرتر هەست بەبۆشایی نەمانی مێرکل لە لووتکەی دەسەڵاتی ئەوروپیدا بکات، چونکە لە کۆبوونەوەکەشدا بە ناڕاستەوخۆ توانجی زۆری لە شۆلتز دا و ئەوەشی بیری سەرکردەکانی دیکەهێنایەوە کە لە سەردەمی مێرکل و ئەودا ئەڵمانیا و فەرەنسا کاری گەورەیان لە ناوچەکەدا کرد.

هەندێک کەس دەڵێن ئەوەی هەیە دابەشکردنی رۆڵە لەنێوان فەرەنسا و ئەڵمانیادا. بەوەی کە ئیدی فەرەنسا پۆلیسە خراپەکە بێ و ئەڵمانیا ببێتە پۆلیسە باشەکە، بەڵام داتاکان شتێکی دیکە دەڵێن. ئەوەی تاوەکو ئێستا ئەڵمانیا لە شەڕی ئۆکراینا و بۆ پشتیوانیی ئۆکراینییەکان خەرجیکردووە بە هیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێ بەوەی فەرەنسا کردوویەتی. ئەڵمانیا پاش ئەمریکا گەورەترین پشتیوانی ئۆکراینایە و نزیکەی 18 ملیار یۆرۆی خەرجکردووە، لەکاتێکدا فەرەنسا تەنیا 640 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە. جیاوازییەکە ئەوەیە کە بۆ نموونە فەرەنسا و بەریتانیا بە ناردنی مووشەکی دوورهاوێژ و پێشکەوتووی وەک (ستۆرم شادۆو) و (سکالپس) بۆ ئۆکراینا لەپێش ئەڵمانیاوەن کە هێشتاش بڕیاری نەداوە مووشەکی (تاورۆز) بنێرێ.

ناوی ئەو مووشەکانە بۆیە دەهێنم بۆئەوەی تێبگەن بۆچی ماکرۆن لەخۆیەوە نەیگوت هێزی سەربازیش دەنێرینە ئۆکراینا. لەراستیدا بە ناردنی مووشەکەکان هەریەکە لە فەرەنسا و بەریتانیا هێزی سەربازیشیان ناردووەتە ئۆکراینا و ئێستا لەوێن. چونکە ئەو مووشەکانە پێویستیان بە شارەزای سەر بە سوپای فەرەنسی و بەریتانی هەیە بۆئەوەی لە مەیدانی جەنگدا بەکاربێن. ئەو زانیارییە وا بەئاشکرا لە میدیادا باسی نەکرابوو، تاوەکو شۆلتز لە دەمی دەرچوو و بە ئاشکراکردنی جۆری مووشەکە فەرەنسی و بەریتانییەکان بوونی هێزی سەر بە ناتۆ (واتە فەرەنسی و بەریتانی)ی لە جەنگی ئۆکراینا دژی رووسیا پشتڕاستکردووە. بێگومان رووسیا و دامەزراوە هەواڵگرییە بەهێزەکەی زۆر پێشتر زانیویانە ئەوانە لەوێن و بۆیان شتێکی نوێ نەبووە. واتە پووتینیش کە هەڕەشەی شەڕی ئەتۆمی دەکات و چاو لە ئەوروپا و ناتۆ سوور دەکاتەوە، دەزانێ ناتۆ و سەربازی ناتۆ لەوێن!

ستایلی سەرکردایەتیی ماکرۆن بەوە جیادەکرێتەوە کە لەگەڵ ئاراستەی بای سیاسیدا ناڕوات و ئەوە دەکات کە خۆی پێی راستە. هەموومان لەبیرمانە ئەو کاتەی پاش گشتپرسیی سەربەخۆیی هەموو دنیا دەرگای بەڕووی کوردستاندا داخست، ئەو دەرگای ئێلیزێی بۆ نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی کردەوە. وەک باسمانکرد کاتێک هەموو وڵاتانی رۆژئاوایی دژی پووتین وەستانەوە، ئەو چووە مۆسکۆ و لەگەڵی دانیشت. ئێستاش کە هەموو وڵاتانی رۆژئاوایی بە هەڕەشەکانی پووتین موچڕک بە لەشیاندا دێت، ماکرۆن هەڵدەستێتە سەرپێ و هەڕەشەی لێدەکاتەوە. مەرج نییە هەمیشە سەرکردەکان بڕیاری راستبدەن، بەڵام ئەوەی لەنێو رای گشتیی ئەوروپیدا دەیبینم ئەوەیە کە ئەوروپییەکان پێیانخۆشە ماکرۆن بەرامبەر پووتین ئەو سەرکێشییە دەکات. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 372 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 07-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-03-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 372 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!