ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: محەمەد عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1943
ڕۆژی شەهیدبوون: #27-01-1970#
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #سیدەکان#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #کەڵەکینی سەرچیا#ى شارەدێى #خەلیفان#، #سۆران#
$ژیاننامە$
ئەحمەد محەمەد عەزیز، ساڵی 1943 لە شارەدێی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە سەرپەل لە بەتالیۆنی حاجى بێرۆخی کە سەربە هێزی باڵەک بووە و بەشداریی شەڕەکانى زۆزک و گەرووى عومەرئاغا و سەرتیز و سپیلکی کردووە.
لە27-01-1970 لە شەڕی کەڵەکینی سەرچیاى شارەدێى خەلیفان بە گوللەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەبێت. [1]