ناو: لەتیف
ناوی باوک: سەعید قورتاس
ڕۆژی لەدایکبوون: 1915
ڕۆژی شەهیدبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بۆڵێی سەربە شارەدێی #سیدەکان#ی پارێزگای #هەولێر#
$ژیاننامە$
لەتیف سەعید قورتاس، ساڵی 1915 لە گوندی بۆڵێی سەربە شارەدێی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاری کردووە، خێزاندار بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی حاجى بێرۆخى کە سەربە هێزی باڵەک بووە، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی هندرێن و زۆزک و گۆڕەزی کردووە.
ساڵی 1966 لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی ئێراقەوە شەهید دەبێت.[1]