کاریتە بشکێ دەستەک ڕاناوەستێ
کاریتە، دارێکی ئەستووری پتەوی ساغ و سفت و بەهێزە بۆ دارەڕێکردنی هۆلی مزگەوت و تەکییە و دیوەخان و ژوورە گەورە و فراوانەکان بەکاردەهات، لە ناوەڕاستەوە دەخرایە سەر دیوار و دەستەکەکانیش لایەکیان لەسەر دیوار و لایەکەی تریان دەخرایە سەر ئەو کاریتەیە، بەو شێوەیە بە قەمیشە هونانەوە و هەڕاش خستنە سەر ئەو کاریتە و دەستەکانە سەربانەکە قوڕەپەست و گڵەبان دەکرا و سەری خانوو یان هۆلەکە دەگیرا، ئینجا ئەگەر بە درێژایی ڕۆژگار ئەو کاریتەیە بشکابوایە ئەوا دەستەکەکانیش لەگەڵی دەکەوتن چونکە کاریتە ڕاگری سەرەکی سەربانەکە بوو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا براگەورە یان سەرکردە نەمێنێت ئەوا چینە ڕەمەکی و ڕەشۆکییەکە خراپ خۆی دەگرێت بۆیە کوردەواری وتوویەتی: کاریتە بشکێ دەستەک ڕاناوەستێ.[1]