کڵاوی حەوت برا
لە وڵاتی کوردان گایەکان زۆر کاروباری ڕۆژانە و ناو کێڵگەیان پێکراوە هەر لە زەوی کێڵان و گاگێرە و باربردن بۆ سەر کێڵگە و بازاڕ و ئاش و...تاد، لە کۆندا کوڕان و کچان هەرەوەز و دەستباری ماڵەوەیان کردووە بێ جیاوازی، کاتێک کیژێک گاکەی بەبارەوە بردووە لە ڕێگادا بارەکەی کەوتووە کوڕێک بەسەر بارکەوتنەکەدا هاتووە و بە کیژەکەی وتووە:
کەنیشکە کوردەی ماڵ لە نۆ هەوار
ماچێکم بەرێ گاکە و بۆ بکەم بار
کچەش بەو شێوەیە وەڵامی داوەتەوە:
نە گابمێنێ، نە خاوەنی بار
کڵاوی حەوت برا، بۆ تۆ ناکەم لار
ئەو کڵاوی حەوت برایە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ پاراستنی شەرەف بەکاردەهێنرێت و وتراویشە: جەفتەی حەوت برا ناکەم لار.[1]