چاوی کەودەرێ بە تفەنگ دەپێکێ
وتراویشە: بە گوللەی چاوی کەوی دەپێکێت، کەودەر: جۆرە کەوێکی گەورەیە لە ناوچەی شاخاوی پڕ بەفر دەژێت، ئەگەر کەسێک زۆر نیشانچییەکی زۆر بەناو و دەنگ بووایە و دەستی لە پێکان و ئەنگێو و لێدان و نیشان شکێنی ڕاستبووایە، دەوترا: چاوی کەودەرێ بە تفەنگ دەپێکێ.[1]