کافری حەفت دینان
ژمارە حەوت زیاتر بۆ جەختکردنەوە دێت یان بۆ بەزۆر نیشاندانی دیاردەیەک یان بەراورد کارییەک، بۆ نموونە کەسێکی بێ ئایین و باوەڕ (بێ دین و ئیمان)، کافرێکی کاسنجی کافرەشینە و دڵی وەکوو بەردی لێهاتووە بەرانبەری ئایینەکان، لە فۆلکلۆری کوردیشدا یار بووە بە کافر وەکوو چۆن
حەسەن زیرەکحەسەن زیرەک فەرمویەتی:
کافری بێ دین و ئیمان بۆچ ئەمنت وەلاناوه؟
لێرەش ئەگەر کەسێک بڕوای بە هیچ ئایینێکی ئاسمانی و دانانی بیری مرۆڤەکان نەبێت وەکوو ئایینەکانی: ئیسلام، مەسیحی، جوولەکە، سابیئەیی و زەردەشتی و ئێزیدی و کاکەکی و ...تاد)، بۆ گوزارشت لە زۆر بێ دینییەکەی لە سنووری
هەولێرهەولێرێ دەوترێت: کافری حەفت دینان.
[1]