حەوت پەراسووی لە خەڵکی زیاترە
وتراویشە:
حەوت پەراسووی لە مێرد زیاترەحەوت پەراسووی لە مێرد زیاترە، ژمارەی پەراسووی مرۆڤێکی ئاسایی (24) پەراسووە، پەراسوو کاری پاراستن و هەڵگرتنی دڵ و سییەکانە، ئەگەر ژمارەی پەراسووەکان زیاتر بێت ئەوا دڵ و سییەکان باشتر دەپارێزرێن و شوێنەکەشیان فراوانتر دەبێت، ئەوەش کراوە بە ئیدیۆم و بۆ گوزارشت کردن لە زۆر ئارامگرتن و هێمنی و لەسەرخۆیی مرۆڤێک بەرانبەر هەموو فشارەکانی کە دەخرێنە سەری وتراوە: حەوت پەراسووی لە خەڵکی زیاترە.
[1]