ناو: سەلام
ناوی باوک: عارف عەبدوڵڵا محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1964
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-10-1983#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گردە نازێ#ی دەشتی #شارەزوور#ی سەربە شارەدێی #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: #سەیدسادق#
$ژیاننامە$
سەلام عارف، لە ساڵی 1964 لە گوندی گردە نازێی دەشتی شارەزووری سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە.
لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە شانەی نهێنی شەهید ئەکرەم حەمەعەلی سەربە ڕێکخستنە نهێنییەکانی لێژنەی ناوچەی #هەڵەبجە#ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە، کە لەو کاتەدا شەهید ئەکرەم حەمە عەلی کادری ڕێکخستنی لێژنەی ناوچەی هەڵەبجە بووە.
شەهید سەلام عارف لە ساڵی 1981 چەکی هەڵگرتووە و بووەتە پێشمەرگە لە ڕێکخراوی باڵانتەران بە بەرپرسیاریەتی مام والی حاجی عارف سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجە.
لە ڕێکەوتی 01-10-1983 سەلام عارف و مام والی حاجی عارف بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکی پارتیزانی چوونەتە ناو شارى سەیدسادق، لە کاتى گەڕانەوە لە دەروازەی سەیدسادق کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی #بەعس# و ڕووبەڕووی هێزەکەی دوژمن بوونەتەوە و نزیکى شەش کاتژمێر بەرگریان کردووە، بەڵام بەهۆی گەیشتنی هێزی پاڵپشتی بۆ جاش و سەربازەکانی بەعس، لەئەنجامدا سەلام عارف شەهید بووە و مام والی حاجی عارف بەبرینداری خۆی دەرباز کردووە لە بۆسەکە.[1]