ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: مەحمود ساڵح ڕەسوڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1969
ڕۆژی شەهیدبوون:
16-03-198816-03-1988
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
بەشارەتبەشارەتی سەروو سەربە شارەدێی
سیروانسیروانی پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە
شوێنی شەهیدبوون: گوندى زەمەقى دەشتى
شارەزوورشارەزوور
ژیاننامە
ئەحمەد مەحمود ساڵح ڕەسوڵ، ساڵی
1969 لە گوندی بەشارەتی سەروو سەربە شارەدێی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندوویەتى. زمانى کوردى و عەرەبی زانیوە.
ساڵى
1982 پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى
پارتى دیموکراتى کوردستانپارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى هەڵەبجە کردووە.
ساڵى
1987 پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە لیژنەی ڕێکخراوى سیروانى سەربە لیژنەی ناوچەى هەڵەبجەى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان بووەتە پێشمەرگە.
لە چەندین شەڕ و چالاکى پارتیزانى بەشدارى کردووە، لەوانە ساڵى
1987 شەڕى قەرەداغ و شەڕى خۆرنەوازان و وشکە ناو و شاخى زەردە و شەڕى
خورماڵخورماڵ و ئەحمەد ئاوا لە هەڵەبجە.
ساڵى
1988 شەڕى سیروان و شەڕى گوندى تەپەکوڕە.
لە شەوى 16-03-1988 بە مەبەستى گرتنى بازگەى سوپاى ئێراق لە گوندى زەمەقى دەشتى شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەى سەربازانى سوپاى ئێراق، پاش ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەند کاتژمێرى شەهید بووە.
[1]