سەد مەڕی کەڕەی کەویسار دێنێت
مەڕی کەڕە: مەڕێکە کە گوێی کورت و قوتە، کەویسار: کەڕەشین گوێ کورتی سەر شینە، هەشە مەڕی کەڕەسپییە، ئەو جۆرە مەڕە پەسەندن بۆ ڕاگرتن و ئەو ڕانەمەڕەی پڕ بێت لە مەڕی کەڕەی کەویسار بۆ زاوزێ و زۆر وەچەخستنەوە لەبار دەبێت، هەر بۆیە ئەگەر ستایشی شتێک بکرێت لە ڕووی پڕ نرخی و گرانبەهاییەوە لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: سەد مەڕی کەویسار دێنێت. [1]