خینی سەد گاجۆتییه
لە کۆندا گاجۆت-گاجووت کاراکتەری سەرەکی و تاقە هێزی بەرهەمهێنانی زەوی بوو، هەر لە کێڵان و گێرە و بارگواستنەوە و ناعورگێران و ئاشگێڕان و...تاد، زۆربەی ئاغا و دەرەبەگانیش لە کاتی ململانێ و ناتەبایی و ناکۆکی لەگەڵ یەکترییدا پەلاماری گاجووتەکان دراوە و لە ڕێگەی پیاوەکانیانەوە بە تاڵانی برددوویانن و دزیوویانن، ئینجا لەبەر پڕبایەخی و گرنگی گاجووتەکان بۆ کشتیاری و کاروباری کێڵگه، ئەگەر ستایشی نرخ و بەهای شتێک بکرێت لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: خینی سەد گاجۆتییه.[1]