بە سەد خوێنی جگەر
وتراویشە: بە هەزار ناری عەلی، بە سەت منەت، ئەو ئیدیۆمە گەورە شاعیری کورد
حاجی قادری کۆییحاجی قادری کۆیی، لەسەری وتویەتی:
بە سەد خوێنی جگەر فێری نیاز و ناز وعیشوەم کرد،
کەچی ئێستاکە دەمگاتێ دەڵێ سا لاچۆ بەو لاوە،
هەروەها هەڵبەستووانی مەزنیش
شێخ ڕەزای تاڵەبانیشێخ ڕەزای تاڵەبانی، لەسەر ئیدیۆمی هاوشێوەی فەرمویەتی:
میر بەسەت منەت هەناردی ئێسترێکی ڕووت و قوت،
دەست و پا سست و سەقەت ئەندامی هەر وەک عەنکەبووت،
لە کوردەوارییدا ئەگەر شتێک زۆر بەزەحمەت و ئەزیەت دەست بکەوێت دەوترێت: بەسەد خوێنی جگەر.
[1]