سەد پینەی بکەی ناگاتە بەهار
لە هەژارییدا خەڵک ڕەشوڕووتە و جلوبەرگی بۆ پۆشینی خۆی دەست ناکەوێت، ئەو جلوبەرگەی کە هەیانە ئەگەر بدڕابووایه، لەبەر دەستکورتی نایانتوانی بیکڕنەوە بۆیە بە دەرزی و داو پینەیان دەکردەوە، تا ئەو ڕادەیە پینەی لێدەدرا وەکوو سەرەویلک و سەرنانی، منداڵ هەبوو شەڕواڵ و کراس و گۆریە و کورتەک و کڵاوەکەی پینەداربوو، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی زۆر پیر و پەککەوتە و لەسەرجێ کەوتوو لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: سەد پینەی بکەی ناگاتە بەهار. [1]