ناو: ئەسەد
ناوی باوک: وسیەن غەفور حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1972
ڕۆژی شەهیدبوون: #08-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئەسەد وسیەن غەفور، ساڵی 1972 لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە، تا پۆلی چوارەمی قۆناغی ئامادەیی خوێندووە.
ساڵی 1989 لەلایەن ئەمنی گشتی #بەعس# لە شاری سلێمانی دەستگیر کراوە و ماوەی یەک ساڵ و چوار مانگ زیندانی بووە و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی ڕاپەڕینی شیعەکانی شاری نەجەف و کەربەلا، ساڵی 1991 لە زیندان خۆی دەرباز کردووە.
ساڵی 1983 چووەتە گوندی #ئەحمەدئاوا# بۆ بوون بە پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی بچووکی تەمەنی لەلایەن فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەوە وەرنەگیراوە.
ساڵی 1983 دوای گەڕانەوەی لە شاخ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە شانە نهێنییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە، بووەتە کادر لە شانەی هەورامان عوسمان کە بەرپرسی ڕێکخراو بووە سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کادرێکی ڕۆشنبیر و چالاک بووە و سەرپەرشتی کۆمەڵێک چالاکی کردووە.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1989 ئەسەد وسیەن غەفور چووەتە گوندی #باینجان#ی نزیک شاری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ شانە نهێنییەکانی ئەو دەڤەرە، بەڵام یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خۆفرۆش بووە و کات و شوێنی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووە، بەم هۆیەوە ئەسەد لەناو گوندەکە لەلایەن سەرباز و کادری هەواڵگری ڕژێمی بەعسەوە گەماڕۆ دراوە و دەستگیر کراوە، گوازراوەتەوە گرتووخانەی گەورەی شاری سلێمانی و دوای نۆ مانگ زیندانی نێردراوە بۆ مەنزومەی شیمالی #کەرکووک#، هەر لەوێ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای سەورەی ئێراقی، گوازراوەتەوە گرتووخانەی نەجەف، بەڵام بەهۆی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری نەجەف و تێکچوونی باری ئەمنی شارەکە، ئەسەد وسیەن غەفور دەرفەتێک دەدۆزێتەوە و لە زیندان خۆی دەرباز کردووە. پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە.
لە #07-03-1991# لە گرتنەوەی بنکەی پۆلیسی باینجان فیشەک بەر قاچی کەوتووە و بریندار بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بڕیاری داوە کە پشوو نەدات و بەشدار بێت لە شاڵاوی ڕاپەڕین.
لە 08-03-1991 لە ئازادکردنی شاری سلێمانی، لە #ئەمنەسوورەکە#ی شاری سلێمانی کەوتۆتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و سەرەتا بە نارنجۆکی دەستی لە بەردەم دەرگای ئەمنەسوورەکە بەسەختی بریندار بووە، دوای هەستانەوەیی و بەردەوامی لە هێرش بردن بۆ ناو ئەمنەسوورەکە، لەناو دەرگای بارەگاکە لە چەند لایەکەوە دەستڕێژی فیشەکی لێکراوە و شەهید بووە، بەهۆی زۆری بەرکەوتنی فیشەک تەواوی جەستەی شێواوە. [1]