هەزار کونی لە کۆشییە
وتراویشە: پاروو لە زاری بەرببێتەوە بکەوێتە کۆشییەوە باشترە، لەو ئیدیۆمەشدا بەکارهێنراوەتەوە، ئەگەر کۆشێک پڕ بێت لە کون و کەلەبەر هەرچی بکەوێتە ناوییەوە هەمووی بەردەبێتەوە و نابیە خاوەنی هیچ شتێک، ئینجا بۆیە بە کەسێکی زۆر قەرزار و پڕ کێشە و گرفت لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: هەزار کونی لە کۆشییە.[1]