ئاوی بە لۆکەی دەدرێتێ
ئەگەر کەسێک زۆر نەخۆش بێت ناتوانێت نە بخوات و نەبخواتەوە، بۆیە لۆکەیان تەڕ دەکرد و لەسەر لێوانی ئەو کەسەیان دەکوشی تاوەکوو دڵۆپ دڵۆپ ئاوەکەیان دەتکاندە سەر دەمییەوە، ئەمەش کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی زۆر نەخۆش کە دواییەتی دەوترێت: ئاوی بە لۆکەی دەدرێتێ.[1]