کوپەی ترخێنەیە
ترخێنە: تێکەڵی شێلم و دانەوێڵەیە (گەنم و نیسک و نۆک)، جارجارەش چەوەندەری سلق و گۆشت و...تاد، هەندێک جاریش بە گوی منداڵیش وتراوە: ترخێنە، کوپە: گڵکارە و خڕیلەیە لە قوڕ درووستکراوە بۆ تێکردنی ئاو بەکارهاتووە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی ورگ گەورەی قەڵەو دەوترێت: کوپەی ترخێنەیە.[1]