تاژی ڕەشکوژ تۆزیان ناشکێنێ
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: ڕێوی بەشاگرد وەرناگرێت یان شا بەسەپان نازانێت، ڕەشکوژ: ئەو تانجییەی کە لەناو وەرد و ڕەشایی و شێوەردیشدا دەتوانێت نێچیرەکەی ڕاوبکات و ناهێڵێت یەک بەپێی خۆی بڕوات پێی دەوتریت: تاژی ڕەشکوژ، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ ڕاکردنی خێرا و زۆر بەغاری کە تۆز بەری ئاسمانێ بگرێت وتراوە: تاژی ڕەشکوژ تۆزیان ناشکێنێ. [1]