دەورانی بەندیخانە کورته
دەوران: خولانەوە و سووڕانەوە بە مانای سووڕ و ماوە و مێژوو و بەروار و ڕێکەوت و کاتە، بەندیخانە، گرتووخانە، زیندان و حەبسخانە، لێرەدا مەبەست لە بەندیخانە ئەو بەندیخانەیە کە ڕۆڵەکانی گەلێکی ستەمدیدەی لەلایەن هێزێکی داگیرکەرەوە تێدا بەند دەکرێت لەسەر داواکارییە ڕەواکانیان، کە مێژوو سەلماندوویەتی مێژووی دەسەڵاتی ئەو داگیرکەرانە کورتە و زوو لەناو دەچن بۆیە ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ ورەبەرزکردنەوە و هاندانی گەنج و لاوانی خوێن گەرم و پڕجۆش و خرۆش وتراوە: دەورانی بەندیخانە کورتە. [1]