عومری دوژمن کورته
ئەمریکییەکان وتەیەکی جوانیان هەیە و دەڵێن: ئاساییە داگیرکەر بێتە خاکەکەتەوە، بەڵام ئاسایی نییە بێ زیان لێی دەرچێت، دوژمن لێرەدا داگیرکاری وڵات و نیشتمان دەگرێتەوە، زۆر لەشکرکێشی گەورە و ئیمپڕاتۆر و پاشا و دیکتاتۆر هێز و توانای خۆیان بەکارهێناوە بۆ دوژمنکاری و دەستبەسەرداگرتنی وڵاتان بەڵام هەموویان بوونە مێژوو و خاک و وڵات وەکوو خۆیان ماونەتەوە، بۆیە کورد لە دێرین زەمانەوە بۆ ورەبەخشین و خۆ بەدەستەوەنەدان وتویەتی: عومری دوژمن کورتە. [1]