دەڵێی کلکی کەرێیە
لەسەر کلکی کەرێ وتراویشە: خۆ کلکی کەرێمان نەبڕییە یان بە کلکی کەرێوە، کلکیان پێ ڕەپکرد، لێرەدا جارێکی تر کلکی کەرێ لەبەر ئەوەی هەروەکوو خۆیەتی نەدرێژ دەبێت نەکورت، بووە بە ئیدیۆم و بۆ شتێک کە هەر لە حاڵی خۆیدا بێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ڕوو نەدا و نەگۆڕێت دەوترێت: دەڵێی کلکی کەرێیە. [1]